له بارەی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له دادگای باڵای فیدراڵی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند : دەمانه‌وێت رای گشتی و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دەنی و جهماوەری كوردستان زیاتر ئاشنا بكه‌ین بهچهواشهكارییهكانی یه‌كێتی.
شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە :
یه‌كێتی سكاڵای دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی دادگای فیدراڵی كردووە، به بیانووی ئه‌وەی هه‌ندێ له ماددە و برگه‌كانی یه‌كانگیر نین له‌گه‌ڵ برگه و ماددەكانی دەستور، خۆ له باشترین حاڵه‌تدا بۆ یه‌كێتی دادگای باڵای فیدراڵی داوا له په‌رله‌مانی كوردستان دەكات هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری سكاڵاكه‌ی تر كه له سه‌ر یاسای درێژكردنهوەی خوڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكهشكراوە ههڵنهوەشێنرێتهوە، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش ههڵبوەشێنرێتهوە، دادگا په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی داهاتوو موكه‌له‌ف دەكات به هه‌موار كردنه‌وەی یاسای هه‌ڵبژاردن.
كه‌واته ئه‌وەی یه‌كێتی دوای ملكه‌چكردن و سهرشۆركردن و پارانهوە و منه‌تێكی زۆر، هیوای بۆ دەخوازێت دادگای فیدراڵی بۆی بكات، په‌رله‌مانی كوردستانیش كه سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ركردەیه‌كی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی دەیتوانی بۆی بكات، ئه‌وە نیه یه‌كێتی پرۆژەی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووە و پارتیش رازی بووە ئه‌م پرۆژەیهی یه‌كێتی بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وەی بۆ بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی له رێگای سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وە رێگری دەكات له‌وەی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێن.
ئەو ئەندام پەرلەمانە نووسیویەتی، هه‌ر كه‌سێكی عاقڵ دەزانێت مه‌به‌ستی یه‌كێتی له‌م هه‌وڵه نه‌زۆكه‌ی جگه له ته‌گه‌ره خستنه به‌ردەم ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و راستكردنهوەی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم، شتێكی تر نیه.
لێرە و له‌وێ له دانیشتن و كۆبوونه‌وە ناتایبهتیهكان كادیرە زماندراوەكانی یه‌كێتی نهیانشاردۆتهوە كه بارودۆخی خراپی یه‌كێتی ناخوازێت بچێته ناو هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وە، بۆیه تا پێیانبكرێت تهگهرە دەخه‌نه به‌ردەم ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
شوان زراری دەڵێت، یه‌كێتی له پێناو مانه‌وەی خۆی و له دەست نه‌دانی دەسهڵات سڵ له هیچ كارێكی قێزەوەن و هیچ هێڵێكی سور و هیچ بهرژەوەندیهكی باڵای گه‌ل ناكاتهوە، سه‌دان نموونه‌ی تازەی زیندوو به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمانن، هه‌ر له خیانه‌تی شانزەی ئۆكتۆبه‌ر و ژەهر خوارد كردن و تیرۆكردنی سه‌ركردە و كادیرەكانی خۆیان به دەستی خۆیان و ڕادەستكردنهوەی كادیرانی هێزە ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان به وڵاتانی دراوسێ و په‌لكێش كردنی هێزی بێگانه و داڵدەدانی گروپ و هێزە له یاسا دەرچووەكان له سنووری زۆنی سه‌وز و دەیان و سه‌دان كاری قێزەوەنی تر.
شوان زراری ڕاشیگەیاندووە، ئیتر كاتی هاتووە هێزە سیاسیه نیشتیمانیه‌كان، كۆمه‌ڵگای نێودەوڵه‌تی، سهندیكاو رێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دەنی، جهماوەری خه‌ڵكی كوردستان، بێنه دەنگ و چیتر ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه‌ی یه‌كێتی قبوڵ نه‌كه‌ن، كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی كه به خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی قارەمانی ئه‌م گه‌له به‌دەست هاتووە نه‌كه‌نه قوربانی هێزێكی دۆراوی بێ مۆراڵی پاشكۆخوازی بێگانه‌ی وەك یه‌كێتی.