سەرۆک بارزانی مەرجەعی بریارە لە عێراق نەک تەنھا کوردستان

هۆشمەند نەجمەدین :
سەرۆک بارزانی مەرجەعی بریارە لە عێراق نەک تەنھا کوردستان
ماوەی زیاتر لە سالێکە کێشمە کێشی زۆر کرا تا رادەی دەستشکانەوە ھەرەشەکردن و موشەکباران کردن و خۆپیشاندان و تا پەککخستنی پەرلەمان و ئیفلیج کردنی دام و دەزگاکانی حکومەتی عێراق و سەدان پیلانگێری بە دەستی ناوخۆی و ھەرێمی و نێودەولەتی ئەنجامەکەی ھەرچی بێت نەتواندرا ئیرادە بشکێندرێت و ھێزی خۆسەپێن سەرکەوتوو بێت..!
مێنتالەتی عێراق وایە کە دەبێت زۆر بە ھەستیاری مامەلە لەگەل بارودۆخەکان بکەی وەک نەشتەرگەریکردن بۆ مێشک وایە کە بە رادەیەک دەبێت وردبین بیت کە ھەموو بارودۆخەکان بخوێنیەوە و بتوانی لە ھەر پێشھاتێک مامەلە بکەی ئەگەرنا تووشی نشوستی گەورە دەبیت
ئەوەی لە سەرەتای ھەلبژاردن تا ھەلبژاردنی سەرۆک کۆمار لێزانانە و حەکیمانە مامەلەی کرد لەناو کوردا سەرۆک بارزانی بوو کە بە رۆل و پێگەی کاریگەری بەسەر ھەر پرۆسەیەکدا سەرکەوتوو بوو وە بووە ھەوێنی یەکگرتن و رێکخستنی ناو مالی سونە
بینیمان سونەکان بەھۆی ھاوپەیمانیان لەگەل سەرۆک بارزانی بوونە خاوەنی ھێزێکی گەورە ھەر زوو بەرھەمی ھاوپەیمانیەکەیان دووریەوە کە بالاترین پۆستی سونەکان بێ کێشە یەکلا کراوە،ھەر بۆیەش تا یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەتەنیشت بارزانی مانەوە دەمێنەوە..!
لەناو کوردا ھەولی خۆسەپێنی و فەرزکردن لەلای یەکێتی دروست بوو بە پشتیوانی ھەندێک لایەنی شیعی پێیان وابوو دەتوانن لە دەرەوەی ئیرادەی کوردی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرن لە کاتێکدا سەرۆک بارزانی لەپێناو یەککریزی و یەک ھەلوێستی کورد کاندیدی پارتی کشاندەوە بەلام ئەوان ھەر بەو نەفەسە بەردەوام بوون ،دوێنێ شکستەکێکیان خوارد مەگەر بەس خۆیان بزانن چ شسکتێکە بە رادەیەک پاش شکستەکە بێ شەرمانە بۆ شاردنەوەی کاندیدە دەرچووەکەیان کرد بە کاندیدی خۆیان و لە کونی خۆیان ھەلگەرانەوە ئەوە گەورەترین شکست بوو رووبەروویان بۆوە دەبێت دەرسێک وەربگرن کە سەپادنی ئیرادە بەسەر بارزانی بۆ کەس نەکراوە و ناکرێ..!
ھەر کەس ھاوپەیمانی بێت پشت بەر عەرز ناکەوێت و ھەمیشە سەرکەوتن بە بالای دەبێت و ھەر کەس پێچەوانەکەی بکات وەک بەرھەم سالح جگە لە دۆران ھیچی تر دەسکەوتی نابێت..!