لە سایەی یەکێتی سلێمانی لە شاری ڕۆشەنبیری و ئەدەبەوە بوو بە شاری مافیا و قاچاخچیەکان
هۆشمەند نەجمەدین:
سلێمانی ئەو شارەی لانکەی چەندین ئەدیب و نوسەر و ڕۆشەنبیر بوو، ئەو شارەی پڕبوو لەگیانی شۆڕشگێڕی و کوردایەتی و هەمیشە خەڵکەکەی وەک قەڵایەک لەبەردەم زوڵم و زۆری داگیرکەران و کوردنەویستاندا دەوەستایەوە ، ئێستا ودوای چەندین ساڵ لەژێر دەستی دووژمانی کورد دا ، لەژێر دەستی دەسەڵاتی حزبێکی کوردیدا “یەکێتی” هەموو جوانیەکانی ئەوشارە لەپێناو بەدەستهێنانی دۆلار و دینار بۆ چەند بەرپرسێکی ئەوحیزبە شێوێندراوە بە جۆرێک کە ئەگەر یەکێک بێت دەمێکە ئەم شارەی نەدیبێت ئەوا نازانێ ئەوا سلێمانیە و بەلکو وا دەزانێت لاسڤێگاسە کە خەلک تیرۆر دەکرێ و دەرفێندرێت و کەرامەتی بریندار دەکرێت کەسیش ناتوانێ لێپێچینەوە بکات کێ لە کێ بەھێزتر بێ ئەویتر قوت دەدات
ئێستا سلێمانی بەجۆرێک شێوێندراوە کە شەقامەکانی ئەو شارە پڕبوونە لە زبڵ و خۆڵ و خاشاک و چاڵ و چۆڵی و خەلکەکەی بەدەست نەبوونی ئارامی و ئاسایش و خزمەتگوزاری دەنالێنن کەسیش نەک بە خەیالی نایێت بەلکو ھەموو ئەوەی سەرانی ئەو حیزبە بیری لێ ئەکەنەوە تــەنیا پڕکردنی گیرفان و قاسەی ژێر زەمینەکانیانە، لەو شارەدا دارستان و دارەکانی قەتڵوعام ئەکرێن و ئەکرێن بەڤیلاو شوقە وگوندی بازرگانی تاگیرفانی بەرپرسانی یەکێتی پێ بڕبکرێت کەچی هێشتا گیرفان و قاسەکانیان پڕنابن و پەلاماری بانک و مووچەی خەڵکی ئەو شارەدەدەن کار گەشتۆتەوە ئەوەی خانەنشینان و مووچەخۆران لەکاتی ورگرتنی موچەکانیان توشی،سوکایەتی و مردن ئەبنەوە
بەڵام بەجۆرێک هەستی کورد بوون و خۆشەویستی نیشتیمان،و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و زوڵم لەلای خەڵکی ئەو شارە کاڵ کراوەتـەوە کەئیتر کەس لەسەر وێران بوونی ئەو،شارە بەجواب نایات
سەرەڕایـی ئەم هەموو زوڵمەی یەکێتی لەسلێمـانی بەڵام دوێنێ بافڵ تاڵەبانی لەهەموو کەموکوڕی و خراپیەکانی ئەو شارە خۆی بێ بەری کرد !وەک بڵێی ئەوەی ئەوشارە بەڕێوەئەبات و قسەی یەکەم و کۆتای تێدا دەکات خۆی و حزبەکەی نەبن !