لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان ھۆشداری درا ، بەھۆی گەندەڵی و قاچاغیەوە دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى ده‌روازه‌كانى پهروێزخانو باشماخ له‌سنورى سلێمانى ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، سه‌ربارى چه‌ندین كۆمپانیاى مشه‌خۆر، هاوكات حه‌وت جۆر هێزیش بونیان هه‌یه كه هیچیان متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه. كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامیى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ده‌روازه سنوریەکان و كه‌مبونه‌وه‌ى داهاتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ى به‌دواداچونمان بۆ سەرچاوەکانى داهاتو كه‌مبونه‌وه‌ى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، پێویسته حاڵه‌تى نائاسایی ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى داهات ڕێكبخرێنه‌وه. لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی وتیشى:”له‌ده‌روازه‌کانی سنوری سلێمانی ده‌یان كۆمپانیاى مشه‌خۆر دانیشتون‌و ڕێژه‌ى داهاتى ده‌روازه‌كانیان به‌ڕێژه‌ى له50% زیاتر كه‌مكردۆته‌وه، ساڵى ڕابردوو له‌مكاته‌دا داهاتى ده‌روازه‌كان باشماخ‌و په‌روێزخان سه‌روى 40 ملیار دینار بوه، ئێستا دابه‌زیوه بۆ خوار 40 ملیار دینار”. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زانیاریی له‌باره‌ى حه‌وت جۆر هێز له‌ده‌روازه‌كان ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، “زیاتر له‌حه‌وت جۆر هێز له‌ده‌روازه‌كاندا هه‌یه، ئه‌م هێزانه هیچیان متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكردوه داهات له‌سنوره‌كان كه‌مبێته‌وه‌و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هاوڵاتیانیش دروست بكات.