ئەدەبیاتی سەگ
د.شێرکۆ تاڵەبانی :
(دار هەڵبرە سەگی دز دیارە) … ئینجا لەمیشەوە بۆ (لەدز وایە هەموو کەس دزە) لەمەیشیانەوە بۆ سەرۆکە کارتۆنیەکە
هەر لەقسەکانتدا کاتێک دەڵێی من بێئەقڵ نیم ، زۆر باش گومانی خۆت لەعەقڵت دەردەکەوێ، ئاخر ئەگەر وانیە کەسێک کەخۆی بەسەرۆکی حیزبێکی سۆشیال دیموکرات بزانێ ، ئەبێ لەمقابلە و پەیوەندی تەلەفۆنی و گفتوگۆکانیدا پۆستاڵ و قەحبە و سەگ و سەری پان دەکەمەوە و دنیایەک وشەی ناشرینی تر بەکاربهێنێت؟!
ناوەرۆکی زۆربەی قسەکانت بۆ ئەوە بوو کە مام ت لێت خۆش بێت ، پارانەوەکانت بۆ ئەوەیە بڵێی برازایەکی بچکۆلانەی بەر قاپیەکەتم . بیرت دەخستەوە کە ١٦ جار هاتومەتە خزمەتت ، پێی دەڵێی کەس لە یەکێتی بۆی نییە قسە بەکاک مەسعود و باوکی و براکەی بکات.
وەک ئەوەی سیاسەت ماڵەباجێنەبێ ، لەبەغداد سوکایەتی بەکاندیدەکانیان بکەی و بڵێی تێکم شکاندن ، لێرەش بڵێی کەس بۆی نییە باسیان بکات
ئاخر کێ بەم دۆعایە دەڵێ ئامین؟
ئیتر شەفاعەت و پارانەوە بۆ کێ دەکەی؟ ئەی نازانی پەتی درۆ چەند کورتە؟
ئاخر گفتوگۆی سیاسی ئەرزی عەزەڵات و یاری پۆبجی نییە، ئەی نازانی پیس تێدەکەوی؟!
ئەوەتا هەر بەزمانی خۆت ئیعترافت کرد لەسەر:
– لەفرۆکەخانەی هەولێر ویستت بەبردنی وەهاب تەحەدا بکەی ، بەڵام ئیعترافت کرد کە چۆن سوکیان کردویت.
– ئیعترافت کرد بەئەمری ڕاستەوخۆی تۆ موراد کانی کوردەیی تیرۆر کراوە .
– ئیعترافت کرد کەدەزانی و ئاگاداری کێ هاوکار جافی تیرۆر کردووە.
– ئیعتراف بە لێهاتووی ئەژی ئەمین دەکەی
– ئیعتراف بەهەڵکوتانە سەر ژن و منداڵ و دایکی بەساڵاچوو دەکەی.
کەواتە هەر کەس باسی سەگ بکات ، نەئەبوایە تۆ دەمی لێبەیت، چونکە سەگ ڕەمزی وەفایە .
هەر دوێنێ بوو دەتووت بەس بەو دەڵێم ئامۆزا و تەحیەت بۆی دەکرد و دەتوت هەر خۆی دەزانێ ئەم سڵاوە یانی چی، دەتوت ئەو لەدووزخورماتوو خۆی داوەتە بەر فیشەک بۆ من.
تۆیەک کەوەفات بۆ ئامۆزاکەت ئاوابووبێ ئیتر چۆن شەرم ناکەی باسی سەگ دەکەی؟ کەسێک کەئەوەندە بێوەفابێ ، ئەوا هەر ئەو پەندە پر بەپێستیەتی کەدەڵێ دەریا بەدەمی سەگ پیس نابێ.
کەسێک کە گومانی لە عەقڵی خۆی هەبێ، ئەوا هەر ئەو پەندە پڕ بەپێستیەتی کە دەڵێ دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە.