لە سلێمانی مافیا ئاسا حكوم دەكەن
دڵشاد جەلال، دەنووسێت :
شاری هەڵمەت و قوربانی و شاری ڕۆشەنبیری بەدەست گروپ و مافیا دەناڵێنێت ڕۆژانە هاووڵاتییان لە چینە جیاوازەكاندا دەكەونە ژێر بێ بەزەیی تفەنگ و شەقی ئەم مافیا و چەتانە ئەم شارە نائارامیەكی تەواو باڵی بەسەردا كێشاوە و ئەم مافیا و گرووپانە بە ڕۆژی ڕۆناک هەڵدەكۆتنە سەر خەڵكی كاسب و زوڵم لە خەڵک دەكەن نە حیساب بۆ دادگا دەكەن نە یاسا هەرچی دڵیان بخوازێت دەیكەن ئەوەی قسەش بكات بەرامبەر ئەم زوڵمەی ئەو مافیا و چەتە و گرووپانە ڕووبەڕووی هەڕەشەی كوشتن و بڕین و تیرۆركردن دەبێتەوە
دژە تیرۆری یەكێتی بەحساب پارێزەری سەروماڵ وگیانی خەڵكە لە سنووری سلێمانی كەچی بەداخەوە بوویتە جێی ترس و تۆقاندن و مەینەتی بۆ هاووڵاتییان و سەرچاوەی نائارامی بۆ سنوورەكە
ئەوەی جێی پرسیارو تێرامانە سەڕەرای ئەو هەموو زوڵم و تەعداو نائارامییەی بەڕۆكی ئەم شارە گرتووە میدیاو ڕۆشەنبیرو نووسەرەكانی بەناو ئازاد و سەربەخۆ لە ئاستی بێ دەنگ و كەڕو ڵاڵن كەسیان نقەیان لێوە نایەت! زوڵم و ستەم و هەڵكوتانە سەر خەڵک لە سنووری سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی و بێ دەنگی نوخبەی ڕۆشەنبیرەكان و نووسەرەكانی ئەم شارە دەرخەری ئەوەیە كە دەیانەوێت ئەزموونی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان بە ناشرینی وێنا بكەن بۆ دەرەوە كە ئەمەش خەیاڵە و خەونی خۆشترە
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووە لە سنووری سلێمانی دوو ڕووداوی مەترسیدار ڕوویاندا كە یەكێک پەرلەمانتارێک بوو بەناوی هاوڕێ مەلا ستار كە بە پاسەوانە هەڵیانكوتایە سەر وەبەرهێنەرێک لە شاری دایک برینداری لێكەوتووە و شەوی ڕابردووش لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لە سەیدسادق تەقە لە گەنجێك كرا و كوژرا تا ئێستا لەسەر ئەم دوو ڕووداوە هیچ كەسێک دەستگیرنەكراوە