حكومه‌تی عێراق رایدەگه‌یه‌نێت، ژمارەیه‌ك بڕیار بۆ جێگیرکردنی بازاڕی دراو دەردەكرێن.

باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ژمارەیه‌ك بڕیاری نوێ بۆ چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی له‌ بازاڕی دراو دەردەكرێن و داڕشتنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ـش بەمنزیکانە تەواو دەبێت.
عه‌ودای له‌ لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ ئامادەیه‌، به‌ڵام پرسی ناجێگیری له‌ نرخی دراو بووەته‌ هۆی دواكه‌وتنی.
گوتیشی: گۆڕانكارییه‌كانی نرخی دراو له‌ به‌رژەوەندی هاووڵاتییانی عێراقیدا دەبێت.
ئاماژەی به‌وەشدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وەزارەتی دارایی و وەزارەته‌كانی دیكه‌ی په‌یوەندیداری راسپاردووە، بۆ ئه‌وەی هه‌یكه‌لیه‌تی بودجه‌ دابڕێژنه‌وە و ژمارەكان له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی نوێی دراو له‌ ماوەیه‌كی دیاریكراودا ته‌واو بكه‌ن و گوتی: دوای ته‌واوبوونی وەزارەتی دارایی له‌ جێگیركردنی ژمارەكان به‌گوێرەی نرخی نوێ، پڕۆژەیاساكه‌ ئامادە دەبێت و دوای خستنه‌ڕووی له‌ ئه‌نجومه‌نی وەزیران رەوانه‌ی په‌رله‌مان دەكرێت.