فڕۆكه‌یه‌كی ئیندۆنیسیا به فڕۆكه‌وان و سه‌رنشینه‌كانیه‌وە ڕفێندرا
کۆمەڵێک چه‌كداری نه‌ناسراو فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ندەنوسیایان به‌فڕۆكه‌وان و پێنج سه‌رنشینی نیوزلاندیه‌وە له پارێزگای پاپوای ڕۆژئاوای ئیندۆنیسیا ڕفاند كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانی “SUS Air” بوو.
كریس هێپكینز، سه‌رۆك وەزیرانی نیوزلاند ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و دۆخه‌یه و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی نیوزلاند له ئیندۆنیسیا كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دەكه‌ن.، تا ئێستا وردەكاری ته‌واویان پێنه‌داوین كه چی ڕوویداوە و چی دەكه‌ن بۆ چارەسه‌ركردنی دۆخه‌كه، به‌ڵام دەزانین كاركردن له دۆسیه‌كه به‌ردەوامه.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی نیوزلاند ڕایگه‌یاند، پاڵپشتی كونسوڵگه‌ری پێشكه‌ش به خێزانی فڕۆكه‌وانه‌كه و سه‌رنشینه‌كان دەكرێت، به‌ڵام به ئاماژەدان به یاساكانی پاراستنی نهێنی، ڕەتیكردەوە هیچ لێدوانێكی زیاتر بدات
به‌پێی ئاژانسه‌كان باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وەی پاپوای ئازادی جوداخواز (له ئیندۆنیسیا به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دادەنرێت)، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووە و ڕایانگه‌یاندووە، “تا حكومه‌تی ئیندۆنیسیا دان به سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌كه‌دا نه‌نێت، رفێندراوەكان ئازاد ناكرێن”.