دامەزراندن لە ھەولێر دەست پێدەکات

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دامەزراندنی نوێ‌ لە هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزووی كاری هەیە ئەتوانێت سەردانیان بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی تشرینی یەكەم، لە بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هاتووە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی 11  هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ ئەكادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ئەكادیمیای سویدی) لە پارێزگای هەولێر.

باس لەوەش كراوە، دامەزراندن تەنیا بۆ شۆفێری و كارمەندی پرسگە و باخەوان و خاوێنكەرەوە دەبێت، پێویستە تەمەنی لە نێوان 24  بۆ  35 ساڵ بێت ، واتە نابێت تەمەنی لە 24 ساڵ كەمتر بێت ئەگەر بە ڕۆژێكیش بێت، وەنابێت تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر بێت ئەگەر بەڕۆژێكیش بێت .

ئەوەیش روونكراوەتەوە، ئەو كەسەی كە فۆرمی بۆ شوفێری پڕ دەكاتەوە پێویستە مۆڵەتی گشتی  هەبێت، پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بێت، پێویستە بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی ئەكادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران ( ئەكادیمیای سویدی ) بكات لە گەڕەكی رووناكی پشت بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنچ.

لە دواین ڕێنوێنییەكان ئەوەش باسكراوە، پێشكەش كردنی فۆرم دەست پێ دەكات لە ئەمڕۆ تا 14ـی تشرینی دووەم دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button