بۆ ماوەی ٢٠ڕۆژە خۆپشاندانەکانی ئێران لە زۆرینەی شارەکانی ئەو وەڵاتە دژی سیستەمی حکومڕانی وەڵاتەکە و کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامی ھەیە ، بەپێی ئامارە فەرمیەکان کە دەست بازمیدیا کەوتوون،لەم ماوەیە زیاتر لە ١٠٠خۆپشاندەر گیانیان لەدەست داوە و سەتانی دیکەش دەستگیرکراون و بریندارن.
خۆپشاندانەکان گرژی و ئالۆزی و تەقەیان تێدەکەوێت،لەم ماوەیەدا سێ فەرماندەی باڵایی سەربازی ئێران بەدەستی خۆپشاندەران کوژراون ، ئەمەش وایکردوە کە ترس بکەوێتە ناو دامەزراوە سەربازی و حکومیەکانی وەڵاتەکە ، لە دواین حاڵەت دا لە ڕاگەیەێندراوێکی دا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند: درهنگانی ئێوارهی رۆژی شهممه 8 ى 10 ى 2022، له شاری سنه له كوردستانی ئێران، بهرپرسێكی سهربازی ئێران بهناوی غولامڕەزا بامدی بهدهستی خۆپیشاندهران كوژرا.