به‌لاغی كۆتایی كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندرا.
دەقی راگه‌یاندراو:
له رۆژانى ٣، ٤، ٥ و ٦ی نۆڤێمبه‌رى ٢٠٢٢، پارتيمان كۆنگرەى ١٤ى خۆى له ژێر دروشمى (ئازادى، ديموكراسى، دادپهروەرى) له شارى دهۆك به به‌شداری ١٠٦١ ئه‌ندام گرێدا.
كۆنگرە، به‌گوێرەی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو دەستی به كارەكانی خۆی كرد و دواى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پيرۆز، سروودى نيشتيمانیى عێراق و سروودى ئه‌ى رەقيب پێشكه‌ش كران.
له دەستپێكدا سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌شكرد، تییدا ئاماژەى به‌وە كرد كه به‌هۆى شه‌رى داعش و پاراستنى يه‌كێتى خاكى كوردستان و په‌تاى كۆڕۆناوە، كۆنگرە دواكهوتووە. هه‌روەها به گشتى باسى له بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جيهان كرد، به تايبه‌تى له وتارەكهيدا تيشكى خسته سه‌ر دوو خاڵ كه جێگه‌ى شانازيى بهڕێزيانن له‌و سهردەمهى كه پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانی هه‌بووە، يه‌كه‌ميان؛ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ پشتيوانیى كۆبانێ بووە، دووه‌ميان؛ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووە. له به‌شێكى ديكهی وتارەكهیدا سوپاسى خۆڕاگریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی كرد له بهرگريكردنى قارەمانانهيان له شه‌ڕى دژى داعش و پاراستنى خاكى كوردستان، هه‌روەها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه و دامودەزگا پهیوونددارەكان له بهرەنگاربوونهوەیان له‌و شهڕەدا.
پاشان فیلمێكى ديكۆمێنتارى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى سه‌ركردايه‌تى كه لهماوەى نێوان كۆنگرەی سێزدە و ئه‌م كۆنگرەيهدا كۆچى دواييان كردووە نيشاندرا، دواتر دەسته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگرە هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له دانيشتنى يهكهمدا؛ كۆنگرە به كۆى ده‌نگ رێزدار سه‌رۆك بارزانيان به سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی كوردستان ههڵبژاردەوە، هه‌روەها كۆنگرە متمانەی به‌خشی به جێگری یەكه‌م و دووەمی سه‌رۆك.
دواتر راپۆرتى سياسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى خوێندرايهوە، له راپۆرته‌كه‌دا هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگرەى به روونی خراوەته روو كه وێڕای ئه‌وەی له سه‌رەوە سه‌رۆك ئاماژەی پێداون، ریفراندۆم و خيانه‌تى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر و لێكەوتەكانی، هۆكاربوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگرە.
له‌و راپۆرته‌دا، پهيوەست به پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان، ئهوەخراوەته روو كه ئێمه له‌گه‌ڵ داوا رەواكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزە سياسييه‌كانى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى كوردستان كراوە سهردەميانه خه‌باته مهدەنييهكانيان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتى دراوسێ كراوە كه سنوورى جوگرافى، قووڵاى مێژويى، تێگه‌يشتنى ديبلۆماسی، بهرژەوەندى هاوبەشى ئابوورى و بازرگانى و كولتورى و كۆمهڵايهتيمان پێكهوە هه‌يه، به كردەيى بير له چارەسه‌رى سياسیى پرسى كورد بكەنهوە، چارەسه‌رێك كه ببێ به مايەى ئاشتى و سه‌قامگيرى و بوژانهوەى ناوچه‌كه به گشتى. له‌سه‌ر ئاستى عێراقيشدا هاتووە كه پارتيمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ كار دەكات له‌سه‌ر ياسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك ياساى گرنگ و بنچينه‌يى بۆ پاڵپشتى سيسته‌مى فيدراڵى و ديموكراسى له عێراقدا، وەك له دەستوورى عێراقی فيدراڵدا هاتووە.
دواتر دەسته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگرە؛ دەرگاى پێكهێنانى ليژنه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى كۆنگرە كردەوە و له ئاكامدا چوار لیژنه له لايه‌ن كۆنگرەوە رەزامهندى له‌سه‌ر درا، كه بريتی بوو له (ليژنه‌ى پهيڕەوى ناوخۆ، ليژنه‌ى پرۆگرام، ليژنه‌ى راپۆرتى سياسى، ليژنه‌ى سكاڵا و پێشنياز).
له دانيشتنى دووەمى هه‌مان رۆژدا ليژنه‌كان گفتوگۆى چڕ و ورديان له‌سه‌ر راپۆرتهكانيان كرد و به تێبينى و سه‌رنجه‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگرە دەوڵهمهند كرا و، له دانيشتنى يه‌كه‌مى رۆژى دووەمى كۆنگرەدا، راپۆرته‌كان دواى خوێندنه‌وە، خرانه دەنگدانهوە و له لايه‌ن كۆنگرەوە په‌سه‌ند كران.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر…
كۆنگرە به‌پێويستى زانى له‌م قۆناغه‌دا، پێداچوونەوەيەكى ورد به پهيڕەوى ناوخۆدا بكات، له رووى ههيكهليهت و رێكخستن و پهيوەندیى نێوان ئۆرگانهكاندا، بهشێوەيهك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقعيى ئه‌مڕۆى كارى حزبايهتيدا. له لايەكى ديكهوە له پهيڕەوى ناوخۆدا ناوى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى گۆڕدرا بۆ كۆميتەى ناوەندى، هه‌روەها گۆڕانكارى له به‌شێك له ههيكهليهتى حزبدا ئه‌نجامدرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مەكته‌بی رێكخستنی پارێزگا)، هه‌روا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌ران درا. يه‌كێكى ديكە له گۆڕانكارييەكانى پهيڕەو بريتييه له بهرزكردنهوەى رێژەى به‌شداریى ئافرەت له كۆميته‌ى ناوەندى به‌جۆرێك له ٪١٥ كەمتر نه‌بێت.
له رۆژی دووەمدا، سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری ١٠ هه‌ڤاڵی خسته به‌ردەم كۆنگرە كه، هه‌ر دە هه‌ڤاڵ به دەنگی راسته‌وخۆی ئاشكرا بۆ كۆمیته‌ی ناوەندی هه‌ڵبژێردران.
پاشان، كۆنگرە ده‌رگای خۆكانديدكردنى بۆ كۆميته‌ى ناوەندى كردەوە كه (١٢٩) هه‌ڤاڵ خۆيان كانديد كرد بۆ ٤١ ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوەندى و (٩) يهدەگ. له رۆژانى سێيه‌م و چوارەمیشدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆميته‌ى ناوەندى و لێكجیاكردنهوە و خوێندنه‌وەی دەنگه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له لايه‌ن كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنی عێراق و (٧) دادوەرى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
جێگاى باسه كۆنگرە كۆمه‌ڵێك له پڕەنسيب و ستراتيژيه‌تى پارتى له چه‌ندين بوارى جياجيادا پەسەند كرد كه گرينگترينيان بريتييه له كاركردن له پێناو به‌هێزكردنى سيسته‌مى په‌رله‌مانى و به ديموكراتیزەكردنی سیستمی حوكمڕانی به پشتبه‌ستن به پرەنسيبهكانى: گه‌ل سهرچاوەى دەسه‌ڵاته؛ لێك جيايى و هاوسه‌نگى دەسهڵاتهكان؛ سه‌ربه‌خۆيى و كارايى دامهزراوەكان؛ سهروەرى ياسا و پاراستنى ماف و ئازادييهكان و مافی ئافرەت؛ هه‌روەها رێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه بنهڕەتييهكان و رێزگرتن له پڕەنسيبى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينهوە و سزا و پاداشت له حوكمڕانى هه‌رێم و عێراقدا. له به‌شێكى ديكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وە كراوەتهوە كه پێويسته چه‌سپاندنى مۆدێلى حوكمڕانى باش و وەڵامدەرەوە بۆئهوەى باش‌ترين خزمه‌تگوزاریى گشتى پێشكه‌شى گه‌لى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له‌سه‌ر ئاستى مرۆيى و كۆمهڵايەتيدا، پارتيمان كار دەكات بۆ په‌رەپێدانى كولتوریى، كه به‌جۆرێك رەنگدانهوەى راسته‌قينه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت و فرەكولتورى و فرەئايينى و يه‌كترقبوڵكردن و رێزگرتن له جياوازييهكانمان تێيدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو بهرزركردنهوەى ئاستى هزرى و هوشيارى و نيشتيمانى كوردستانيان بێت.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگرە جه‌ختی له یه‌كڕێزی و په‌یوەندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كردەوە و به پێویستی زانی لاپهڕەیەكی نوێ بۆ پهیوەندییهكان بكرێته‌وە و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چارەسه‌ر بكرێن.
هه‌روەها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگرە جه‌ختی كرد بۆ چارەسه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نهكراوەكان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نە سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوە.
هاووڵاتيانى به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر..
پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆنگرەكهى به سه‌ركه‌وتنى خواست و بهرژەوەندیى گه‌لى كوردستان دەزانێت، به‌و پێيه‌ى پارتى هه‌ميشه و له‌مه‌ودواش ئامرازێكى خه‌بات و تێكۆشانى جهماوەريى گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌دەستهێنانى مافه رەواكانى نهتهوەى كورد و گه‌لى كوردستان، بۆيه پارتيمان پيرۆزبايى له خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر دەكات و به‌ڵێن دووپاتدەكاتهوە وەك هه‌ميشه پارێزه‌رى دەستكهوتەكانى گه‌ل و بهدەستهێنهرى ماف و پاراستنى دەستكهوته دەستوورى و نيشتتيماني و نهتهوەييهكانى بێت كه درێژەدەری رێبازی بارزانیی نهمرە.
كۆنگرە به تێكڕای دەنگ ته‌خویلی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ دیاریكردنی هه‌ڤاڵێك له كوردانی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتیمان.
سه‌ركه‌وتنى كۆنگرەى چواردەههمينى پارتى ديموكراتى كوردستان پيرۆز بێت.
دروود بۆ گيانى پاكى سه‌رجه‌م شههيدانى كورد و كوردستان و سهروەريان بارزانى نه‌مر و كاكه ئيدريسى هه‌ميشه زيندوو.
بژى كورد بژى كوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان ٦/١١/٢٠٢٢