به‌لاغی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وەی كۆمیته‌ی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌مڕۆ، شه‌ممه ١٢ی ١١ی ٢٠٢٢، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به ئامادەبوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی پارتیمان، كۆمیته‌ی ناوەندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگرەی ١٤، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وەی خۆی ئه‌نجام دا.
له سه‌رەتای كۆبوونهوەكهدا جه‌نابی سه‌رۆك پیرۆزبایی خۆی راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگرە و، هه‌روەها پیرۆزبایی له هه‌ڤاڵان كرد به‌بۆنه‌ی وەدەستهێنانی متمانه و بوونیان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هاوكات داوای كرد له ئاست ئه‌و متمانهیهدابن ئه‌ویش به كاركردن له پێناو گه‌یاندنی په‌یام و راسپاردەكانی كۆنگرە كه له خزمه‌ت و به‌رژەوەندی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جهماوەری سه‌ربه‌رزی پارتیمانن به تایبه‌تی.
له كۆبوونهوەكهدا تیشك خرایه سه‌ر قۆناغی داهاتووی پارتیمان و پیادەكردنی پڕۆگرام و پهیڕەوی نوێ و به‌جێگه‌یاندنی راسپاردەكانی كۆنگرە و هه‌نگاونانی پێویست به تایبه‌ت له‌ڕووی په‌یوەندییه كوردستانی و عێراقی و هه‌رێمی و نێودەوڵه‌تییه‌كان.
كۆبوونه‌وە به په‌سه‌ندی زانی له پێناو بههێزخستنی نێوماڵی كوردستانی دەرگای وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان به كراوەیی بمێنێ و لاپه‌ڕەیه‌كی نوێ بكرێته‌وە و هه‌نگاوی پێویست له‌و پێناوەدا بنرێ به مه‌به‌ستی چارەسه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دۆزی رەوای خه‌ڵكی كوردستان.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، كۆبوونه‌وە به په‌سه‌ندی زانی جه‌خت له‌سه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵ و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان بكرێته‌وە و، كێشه ههڵواسراوەكان چارەسه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونهوەكهدا، ١٧ هه‌ڤاڵی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان هه‌ڵبژێردران و، كۆبوونه‌وە دەسه‌ڵاتی دایه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌و نوێكاریی و گۆڕانكارییانه، هه‌روەها ئه‌و ئه‌رك و راسپاردانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن له دوای به‌ستنی كۆنگرەی چواردە به گوێرەی پهیڕەوی ناوخۆی پارتیمان.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وە سوپاسی به‌ردەوامی و خۆڕاگری ئه‌ندام و هه‌ڤاڵ و كادیرانی پارتیمان و ته‌واوی جهماوەری دڵسۆزی كوردستانی كرد كه هه‌میشه هێز و وزەی به‌ردەوامی و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانن.
كۆمیته‌ی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٢ـی ١١ـی ٢٠٢٢