ڕووسیا لە شاری خێرسۆن کشایەوە و ئۆکراینا سەرکەوتنی ڕاگەیاند
دوای ئەوەی ڕووسیا كشانەوەی خۆی لە شاری خێرسۆن ڕاگەیاند، ئۆكراینایش وێڕای ئەوەی هەست بە سەركەوتن دەكات، وەزارەتی دەرەوەی دەڵێ جەنگ بەردەوام دەبێت.
پێگەی “عەرەبیە” ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، ڕووسیا دوێنێ كشانەوەی هێزەكانی لە شاری خێرسۆنی باشووری ئۆكراینا ڕاگەیاند و گوتوویەتی، بەبێ زیانی مرۆیی و كەلوپەلە سەربازییەكانیان، لە شارەكە كشاونەتەوە. ئۆكراینایش پێی وایە جەنگەكە بەردەوامیی دەبێت.
لە پەراوێزی لووتكەی “ئاسیان” لە كەمبۆدیا، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا دمیترۆ كۆلیبا ڕای گەیاندووە، دەزانم كە هەموو لایەك ویستیان هەیە جەنگەكە ڕابوەستێ، بێگومان ئێمەیش ئەوەمان دەوێ، بەڵام ئەوەی لە واقیعدا هەیە ئەوەیە كە جەنگەكە بەردەوام دەبێت،دەمانەوێت تەواوی ئۆکڕانیا پاک بکەینەوە.