ئەمریکا کاردەکات بۆ بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ھەرێمی کوردستان
بازمیدیا
بەھۆی بەردەوامی ھێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر ھەرێمی کوردستان ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا لە ھەوڵی بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی کوردستان دان ،ئەمەش دوای نیگەرانی و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانان لەدژی پێشێلکاریەکانی سەر خاکی ھەرێم، بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا بۆ ئەم مەبەستە ھێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و وەزارەتی بەرگری عێراق لە گفتووگۆدان کە ھەماھەنگیان ھەبێت بۆ پاراستنی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان .
ھەر لەسەر ئەم باسە فەریق سەعد مەعن
فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ سایتی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاندوە لە پلانی وەزارەتی بەرگریدایە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێم جێگیر بکات. دژی فڕۆکە و مووشەکی بالیستی، تا هاووڵاتیان پارێزراوبن لە هێرشی تورکیا و ئێران.
بەپێی دەستووری عێراقی،پاراستنی خاک و ئاسمانی ھەرێم لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم ھەماھەنگیان ھەبێت بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی…