ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وەزارەت له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی ناوەندی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پهیڕەوی له سیسته‌می زیرەك كرد و ئه‌و سیسته‌مه‌ی زیندوو كردەوە، كه كۆمه‌ڵێك ئامانج له‌خۆدەگرێت.
گوته‌بێژی وەزارەتی کارەبا روونیکردەوە،
پهیڕەویكردن له‌و سیسته‌مه چه‌ندین سوودی هه‌یه، له‌وانه‌یش كۆنتڕۆڵكردنی خواست، به‌رزكردنه‌وەی ئاستی خزمه‌تگوزاری كارەبا، سنوورداركردن، كۆتاییهێنان به سه‌رپێچییه‌كان و خێراكردنی كاروبارەكانی چاكسازی له كارەبا.
هەروەها گوتیشی، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا به هاوبه‌شان له 14 كاتژمێرەوە بۆ 17 كاتژمێر له ساڵانی 2019 و 2020 به‌رز بووەتهوە، له ساڵانی 2021 و 2022 ئه‌و رێژەیه به‌رزتر بووەتهوە و بۆ ئه‌مساڵیش به‌رنامه هه‌یه كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بكرێت.