چـ.ـه‌كدارانی پــ.ـه*كـ.ـه*كـ.ـه منداڵێكیان ڕفـ.ـاند

گرووپی به‌ناو (گه‌نجانی شۆڕشگێڕ)ی سه‌ر به په‌كه‌كه له شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان، منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه‌یان ڕفاند، به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنی بردوویانه بۆ قه‌ندیل.
روكه‌ن مامۆ، دایكی ئه‌حمه‌د مه‌حموود بۆزان، ئه‌و منداڵه‌ی كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕفاندویانه، گوتی، منداڵه‌كه‌میان له‌و كاته‌ی كه ویستویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراوه، به‌ڵێنیان پێدام دوای ته‌واوكردنی خولێك منداڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان نه‌برده سه‌ر.
گوتیشی، نامه‌یه‌كم بۆ هات كه كوڕه‌كه‌م نێردراوه بۆ قه‌ندیل، به‌ڵام كوڕه‌كه‌م منداڵه و توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی نیه.
ئه‌و ئافره‌ته ده‌شڵێ: “بانگه‌واز بۆ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌م بێته سه‌ر خه‌ت و منداڵه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شار و شارۆچكه و گونده‌كانی رۆژئاوای كوردستان و به‌شێك له شاره‌كانی سووریا گرووپێكیان به‌ناوی گه‌نجانی شۆڕشگێر پێكهێناوه و كاریان ڕفاندنی منداڵان و گه‌نجانه به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنی ئه‌و كه‌سانه له ریزه‌كانیاندا.
له ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌سیان رفاندووه و له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا كچێكی دیكه‌یان له رۆژئاوای كوردستان ڕفاند كه تاقانه بوو و دواتر باوكی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی ئازاد نه‌كه‌ن ئه‌وه، ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات.
هه‌روه‌ها چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانی كوردیان بۆ شوێنی نادیار ڕفاندووه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نا دیاره.