ئیدریس ئیسماعیل، بۆ بازمیدیا: پە*کە*کە زمانی کوردی و ئاڵای کوردستانی قبوڵ نییە، بەڵام نۆکەرایەتی وڵاتانی قبوڵە

ئیدریس ئیسماعیل بۆ بازمیدیا: پە*کە*کە زمانی کوردی و ئاڵای کوردستانی قبوڵ نییە، بەڵام نۆکەرایەتی وڵاتانی قبوڵە
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت: “ سوتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا لەلایەن پە*کە*کەوە، رەدفیعلێکە بۆ سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و پێشوازی لێکردنی لە ئاستی باڵا، چونکە پە*کە*کە لەگەڵ ئاشتەوایی و پێشکەوتنی دیبلۆماسی و سیاسی باشووری کوردستان و هیچ پارچەیەکی دیکەی کوردستان نییە، چاوی پێ هەڵنایەت”.
ئیدریس ئیسماعیل دەڵێت: “پە*کە*کە دەستی بەسەر رۆژئاوای کوردستان گرتووە و داگیری کردووە، رۆژئاوای کوردستانی رادەستی رژێمی بەعسی سوریا کردووە، عەفرین و عەین عیسا و سەرێ کانیان لەدەست دا، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیشیان لە پە*کە*کە بێزارن و بەوهۆیەوە ئاوارەبوون چ بۆ عێراق و باشووری کوردستان، چ بۆ ئەورووپا”.
ئەوەشی گوت: “پە*کە*کە ئیمانی بە ئاڵای کوردستان نییە، بووە بە پارێزەری سنوورەکانی سوریا ئێستا، پە*کە*کە ئاڵای سوریا، عێراق، تورکیا و ئێرانی قبوڵە، خۆیان دەڵێن یەکەم جار ئێمە ئاڵای عێراقمان لە شنگال هەڵکرد، دەڵێن سوپای عێراق لە ترسی پارتی و پێشمەرگە نەیدەوێرا بێنە شنگال، بەشانازی دەڵێن ئێمە ئاڵای عێراقمان بردە شنگال، پە*کە*کە زمانی کوردی و ئاڵای کوردستانی قبوڵ نییە، بەڵام نۆکەرایەتی وڵاتانی قبوڵە”.