چالاکوانێکی کورد: یەکێتی سەدان گەنجی بە ناهەق خستووەتە زیندانەوە و ئەشكەنجەیەكی دڕندانەیان دەدات

چالاکوانێکی کورد کە دانیشووی یەکێک لە وڵاتانی ئەوڕوپایە دەڵێت “یەکێتی سەدان گەنجی بە ناهەق خستووەتە زیندانەوە و ئەشكەنجەیەكی دڕندانەیان دەدات كە بەشی زۆری ئەو گەنجانە ماوەیەكی زۆرە بەبێ دادگاییكردن لە زیندانن”.
ئەو گەنجە کوردە کە ناوی بیلال شەشکییە ، ئاماژە بە بێ دەنگی چاڵاکوان و ڕۆژنامەنووسانی سنوورەکە دەکات بەرامبەر ئەو زوڵمەی دژەتیرۆری یەکێتی و دەڵێت، یەكێكمان نەبینی لەو بەناو چالاكوانانە بێنە دەنگ و بڵێن كاكە بۆچی ئاوا لەو گەنجانە دەكەن؟ نەمانبینی یەك ڕۆژنامەنووس و بەناو چالاكوان، بە تایبەتی لە دەمدرێژەكانی ئەورووپا بێنە دەنگ، كەچی لە سنووری پارتی بچووكترین شت روو دەدات دەیكەنە هەرا ، هەروەها ئەو گەنجە دەشلێت ماوە نا ماوە، دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی، هەواڵی دەستگیركردنی پۆلێك گەنج لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری دەكەن و بە ”تیرۆریست“ دەیانناسێنن، هەر لە ماوەی رابردوودا چەند هەواڵێكی وەها لای یەكێتییەوە هەبووە،ناوبراو لە ڤیدیۆكەدا جەخت لەوە دەكاتەوە: ”كۆمەڵێك خەڵكیان لە ناوچە جیاوازەكان گرتووە و دەڵێن ئەمانە تیرۆریستن. كەس قسەیان لەسەر ناكات، یەكێتی سووكایەتییان پێدەكات و دەڵێ تیرۆریستن. ئێوەش دەڵێن چالاكوانین، بەڵام درۆ دەكەن، ئێوە كۆیلەن، زۆربەی زۆرتان تا پارەتان نەخرێتە دەمەوە قسە ناكەن.“ جیی باسە، تا ئێستا یەكێتی و دەزگا ئەمنیەكانی، هیچ وەڵام و روونكردنەوەیەكیان لەبارەی ئەو بانگەشە و تۆمەتانەوە نیە كە ئەو گەنجە لە دیمەنە ڤیدیۆییەكەدا ئاماژەی پێدەدات.