نیاز حاجی : زۆرێک لە جاشەکانی سەردەمی رژێم خیانەتیان لە جاشایەتیەکەی خۆیان دەکرد و تەواو دڵسۆز نەبوون بەڵام بەراستی ئەو جاشانەی ئێستا جاشی عەیار 24ن
نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی لەبارەی ئایدیۆلۆژیای جاشایەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
زۆرێک لە جاشەکانی سەردەمی رژێم خیانەتیان لە جاشایەتیەکەی خۆیان دەکرد و تەواو دڵسۆز نەبوون لە جاشایەتیەکەیان، دەمارێکی کوردبوونیان تێدابوو،
بەڵام بەراستی ئەو جاشانەی ئێستا جاشی مەزبووت و عەیار 24ن، زۆر بەدڵسۆزیەوە جاشایەتیەکەیان دەکەن و بەقەت تاڵەموێک خیانەت لەجاشایەتیەکەیان هەستی پێناکرێ! چێژ لە جاشایەتیەکەیان دەبینن.
ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێت: باوەڕکەن رۆژانە من بیریان لێ دەکەمەوە، حەقە پسپۆڕانی بواری دەروونناسی و کۆمەڵناسی و زانستە پەیوەندادرەکانی تر توێژینەوەیان لەسەر بکەن چونکە جاشایەتی و دڵسۆزی ئەو جاشانە بۆ دۆژمنانی کورد ناسروشتییە، حەڵەتی جاشایەتیەکەیان تەواو نامۆیە بە هەموو عورف و لۆژیکێک و جێگای هەڵوەستەلەسەرکردن و سەرسوڕمانە، نامۆیی ئەوانە بەجۆرێکە کاتێک هەڵسوکەوتێکی جاش ئەنجام دەدەن، (چێژ)ی لێ وەردەگرن و شانازیشی پێوەدەکەن.
هەروەها ئەو نووسەرە دەشڵێت: هەرچەندە من خۆم بەئەنجامێک گەیشتوم، پێم وایە ئیستا جاشایەتی لەلای زۆرێک لەوانە، بوەتە ئایدیا، چونکە تەنها ئایدیا بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر شوێنکەوتەکانی جێدەهێڵێ، دەکرێێ فەرهەنگێک بۆ ئەم حاڵەتە بۆ ئەوانە دابتاشرێ لەژێر ناونیشانی(ئایدیای جاشایەتی).
واتا چۆن ئایدیۆلۆژیای کوردایەتی و ئایدۆلۆژیای چەپ و ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی ….. هتد هەن، ئاواش شتێک بەناوی(ئایدیۆلۆژیای جاشایەتی)ئێستا بوونی هەیە و ئەو حاڵەتەش تایبەتە بەکورد، واتا لەناو نەتەوەکانی تر بوونی نیە!