حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە دەڤەری ڕانیە دەستنیشانکرا

حالەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە دەڤەری ڕانیە دەستنیشانکرا …

حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بۆسکین لە قەزای ڕانیە لە دەڤەری ڕاپەرین تەمەن ( 29 ) ساڵە، پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی،
لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها چوار حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە بەداخەوە حالەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حالەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوونە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان …

وەزارەتی تەندروستی
30 ئایار 2025

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button