ئامانج ڕەحیم ؛ بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی ناکۆکی لەبارەی بودجەی فیدڕالی ، نابێت ببێتە هۆکاری سەرەکی خەرجنەکردنی مووچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەپێی هەردوو ماددەی 12و 13ـی یاسای بودجە، پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، کە هەردوو حکوومەت ناکۆکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەکە
ئەمەی خوارەوە وەرگێڕانی کوردی دەقی ئۆڕجناڵی بڕگەی (شەشەم)ە لە لاپەڕەی (15) لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادية/ 2023) لە 21-2-2024، کە بڕیارێکی ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان و نابێت هیچ یاسا و بڕیار و نووسراوێک پێچەوانەی ئەمە دەربچێت
هەروەها “بڕگەی شەشەم ناکۆکی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێکردنی ماددەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی کۆماری عێراق ژمارە (13)ی ساڵی 2023، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (12و 13)ی یاساکە، نابێت ببێتە هۆکاری سەرەکی خەرجنەکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم لە کاتی دیاریکراوی خۆی،هەروەها هەردوو ماددەی 12و 13ـی یاسای بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، کە هەردوو حکومەت ناکۆکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەکە.