کورد بە یەک دەنگ بڕیاری بایکۆت یان پاشەکشە دەدات

شاخەوان عەبدوڵڵا:
هەرکات بڕیاری بایکۆت یان پاشەکشە دەربچێت ئێمە بەتایبەتی خۆم لەماوەی یەک کاتژمێر جێ بەجێی دەکەم و پێشم وایە کاتێتی.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ ئەمڕۆ دوای گفتوگۆیەکی دوورو درێژ لەگەڵ خوشک و برایانم لە سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەسوپاسەوە وەکو هەمیشە بەیەک دەنگ کۆمەڵێک بڕیار درا.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: گرنگترینیان ئاراستە کردنی نووسراوێک بوو بۆ سەرۆک وەزیران لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی دەرهەق بەفەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و چووەتە خانەی برسی کردنەوە ، هەروەها داوامان کرد ئەو پێشێلکارییانە راگرێت و مووچە رەوانە بکات و کێشەکان لە بنەرەتەوە چارەسەر بکرێت و چیتر مووچە وەکو کارتی سیاسی بەکار نەهێنرێت لەدژی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت؛ جگە لەوە داوامان لە بەرێز سەرۆک کۆمارو وەزیرەکانی کورد کردوە هەڵوێستی روونیان لەو بارەوە بخەنە روو ، هەروەها ئەوەمان روونکردەوە هەڵوێستی دواترمان بەندە بەشێوازی وەڵامدانەوەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەو داوایەی ئێمە.

دەشڵێت؛ لەکۆتاییدا لەسەر بابەتی کشانەوە یان بایکۆتی ئێمە لەبەغدا چەند جارێک داوامان کردووە ئەو بڕیارە بدرێت بەڵام هەمیشە بوار بەگفتوگۆ دەدرا و ئومێد وابوو کێشەکان چارەسەر بیت ، بۆیە هەرکات بڕیاری بایکۆت یان پاشەکشە یان هەربڕیارێکی تر دەربچێت ئێمە بەتایبەتی خۆم لەماوەی یەک کاتژمێر جێ بەجێی دەکەم و پێشم وایە کاتێتی .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button