فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه

فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه
🔶به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و ڕاگرتن و خه‌رج نه‌كردن و نه‌ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تووشی سه‌رسوڕمانی بوون.
، 🔶بە سەرنجدان بە بارودۆخی مرۆیی و ئەو بارودۆخە سەختەی بەردەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کە بە هۆی سیاسەتەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە گەیشتووەتە ئاستی برسیه‌تی و شه‌ڕی بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان
🔶ئەم بڕیارە ئامانجێكی سیاسیی له پشته و پێشێلکردنی دەستووری عێراقە، کە به پێی مادده‌ی (37/ یه‌كه‌م) گەرەنتی پاراستنی شكۆ و ڕێزی هاووڵاتییان ده‌كات بەبێ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخەکان.
🔶ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (14)ـی ده‌ستووره كه مافی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر كردووه.
🔶لەسەر بنەمای ویژدانی نیشتمانی و ئەرکی مرۆیی و بەرپرسیاریه‌تی ئەخلاقی، بە فەرمی داوایان لە محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بە پەلە دەستوەردان بکات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مافی هاووڵاتییان بە هیچ ناکۆکییەکی سیاسی و تەکنیکییەوە نەبەستێتەوە
🔶مووچه منه‌ت نییه، به‌ڵكوو مافێكی ده‌ستووری و مرۆییه و بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر كراوه، بۆیه دواخستن و ڕاگرتنی ده‌بێته سزادانێكی به كۆمه‌ڵ و ته‌نیا فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆی ده‌گرن.
🔶داوای چارەسەری ڕیشەیی و هەمیشەییان بۆ کێشەی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان کردووە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست كه له‌گه‌ڵ ئازه‌ركانی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا یه‌ك بگرێته‌وه.
🔶داوایان له سه‌رۆك كۆمار و وەزیرە کوردەکان لە حکوومەتی فیدراڵ كردووه هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای خۆیان سەبارەت بەو دوژمنكارییانه ده‌ربڕن كه به‌رانبه‌ر به فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت.