عەشیرەتی بەنی تەمیم هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەفسەرێکی دژەتیرۆی سلێمانی دەکەن

عەشیرەتی بەنی تەمیم دژی کوژرانی دوو هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەبی هۆزەکەیان لە لایەن ئەفسەرێکی دژەتیرۆری یەکێتی هاتنە دەنگ و دەلێن لە خوێنی ڕۆلەکانمان خۆشنابین ، عەشیرەتەکە ڕایدەگەینێت:
📌لە خوێنی رۆڵەكانمان خۆشنابین كە لە سلێمانی لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتیەوە كوژران
“پارەیەكێ زۆریان پێبووە”
📌عەشیرەتی بەنی تەمیم هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەفسەرێکی دژەتیرۆی سلێمانی دەکەن
📌كەسوكاری ئەو دوو هاووڵاتییە بەرەگەز عەرەبەی لە شاری سلێمانی كوژران دەڵێن، كوڕەكەمان لەلایەن ئەفسەرێكی دژەتیرۆری یەكێتیەوە كوژراوە، پرسەی بۆ داناننێین و هەرگیز لە خوێنی خۆشنابین.
📌كەسوكاری كوژراوەكان لە لێدوانێکیان بۆ کەناڵی رەشید، ئاماژە بەوە دەکەن، کە (جاسم فەهداوی) خەڵكی ئەنبار، (لەیس ئەحمەد تەمیمیە) لە کارکردن داهاوبەشی یەک بوون، لەلایەن ئەفسەرێكی هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتیەوە كوژراون.
📌بەپێی قسەی کەسوکاری کوژراوەکان، شەش فیشەك لە (لەیس ئەحمەد) دراوە، سێ فیشەک لە (جاسم فەهداوی) هاوڕێی داوە.
📌ئەوان دەڵێن ئەو دوو هاوڵاتیەی ماوەی چەند ساڵێكە كاری هێنانی بۆڕی و كەلوپەلی خانوبەرەیان دەكرد، لە سلێمانیەوە بە ترێلەی گەورە دەیبەن بۆ بەغداد و ئەنبار و پارەیەكی زۆریان پێبووە، بۆیە بە ناهەق كوژراون و وەك عەشیرەتی بەنی تەمیم پرسەمان دانەناوە، قبوڵی ناكەین و غەدرمان لێكراوە.
📌پێشتر سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان رایگەیاند، تەنیا زانیاری ئەوە هەیە كە ئەو دوو هاووڵاتییەی كوژراون بە رەگەز عەرەبن، كەسوكاری سكاڵایان تۆماركردووە.