سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازی و خانەنشین و چاودێرییەوە لە بودجەی ٢٠٢٤ بە ٩٦٥ ملیار دینار دیاریكرا.
ئەم ڕەقەمە لە چەندین فیلتەری جیاوازی هەرێم و بەغدا وەك هەردوو وەزارەتی دارایی ، هەردوو وەزارەتی پلاندانان، هەردوو دیوانی چاودێری دارایی، هەردوو ئەنجومەنی وەزیران تێپەریوە و سەرجەمیشیان پەسەندیانكردووە بەدوای هەموو ئەم فیلتەرانە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پەسەندیكرد و بوو بە یاسا.
سیپان شێروانی ئاماژەی بەوەش کردووە:
بۆیە ئەركی وەزارەتی دارایی تەنیا جێبەجێكردنی یاساكەیە وەك خۆی جگەلەمە هەر ڕێكارێکی تر لەژێرناوی تەدقیقكردن بێت یان هەر ناوێکی تر نایاساییە و گێچەلپێكردنە، هەر كەسێكیش ماف بداتە ئەم كارەی وەزارەتی دارایی بۆ ڕاگرتنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بەهەر بیانوویەك بێت، بەشدارە لەو سیاسەتە قێزەوەنەی دژی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەگیرێتە بەر بۆ برسی كردن و شێواندنی ژیانیان و لە هەمانكاتیشدا ڕێگەخۆشكردنە بۆ زیاتر ئازاردانیان.