مەسەلەی (٢٠) ملیۆن دۆلارەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی تیا نییە؟
داهاتی ئەمڕۆی سەرجەم گەنجینەكانی دەڤەری سلێمانی بە پێی سایتی (شەفافیەت) تەنیا (٣٩٣ ملیۆن و ١٢٤ هەزارو ٣٥٠) دینارە، دوێنێش تەنیا (٧٤٣ ملیۆن و ٦٢٨ هەزار) دیناربووە.
پرسیارەكەی من ئەوە نییە كە ئەو داهاتە كەمە چیە لە كاتێكدا داهاتی هەندێك ڕۆژ (١٦) ملیار دینار بووە.
بەڵكو پرسیارەكەی من ئەو (٢٠) ملیۆن دۆلارەیە، وتم بزانم لە سایتی شەفافیەتدا نییە و لە كونج و قوژبنێكدا جێگەی نەكراوەتەوە لەو سایتەی تایبەتە بە شەفافیەت لە سنووری سلێمانی.
باشە (٢٠) ملیۆن دۆلار واتا (٢) هەزار دەفتەر دۆلار دەكات واتا (٣٠) ملیار دینار، چۆن دەكرێت بە ئاسانی ببرێتە دەرەوە، یاخود بگەڕێندرێتەوە و كەس نەزانێت بۆ كوێ دەچێت؟
ئاخر بەو پارەیە تەواوی كێشەی كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك چارەسەر دەكات … كێشەو ئاو و خزمەتگوزاری ناو شاری سلێمانی چارەسەر دەكات.
باشە بەرپرسێكی حزبی حكومی سلێمانی نەبوو ڕوونكردنەوەیەك بدات .
ئەی بەرپرسێكی حكومەتی كابینە سێ قۆڵیەكە نەبوو بڵیت: دەڵێن سلێمانی پارەی نییە و داهاتی كەمە ئەی (٢٠) ملیۆن دۆلار لە كوێتان بوو؟ ، چۆن پەیدابوو؟ ، هی كێیە؟.
داواكاری گشتی، وەزارەتی دارایی ، گەنجینەیەك ، بانكێك ، كەسێك نەبوو بڵێ (٢٠) ملیۆن دۆلار هێ كێبوو بۆ دەستی بەسەردا گیرا.
لەهەمووی پرسیارتر دەستیان خۆش بێت گرتوویانە … ئەی چیلێهات یەك پیكاپ دۆلار، لەم گرانی و بێ دۆلاریەدا چی لێهات؟
محمد ڕهئوف / ڕۆژنامهنووس