ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە…
دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٢٠ کیلۆ) ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند:
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢٢ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیربکەن ، هاوکات لەم چاڵاکیەشدا بڕی (٢٠ کیلۆ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.
ڕاشیگەیاندووە،لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .
جێی ئاماژە پێدانە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو ٣٠ـی ٤ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش توانیوویانە (٥٨٠ ) تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەو ژمارەیە ( ٣٢٨) یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە تێوەگڵاون ، سەرجەمی ئەم تۆمەتبارانە دۆسیەکانیان لەدادگەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.