مەسرور بارزانی: زانایانی ئایینی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان لە خزمەتکردنی ئیسلام و پرسە نیشتمانییەکان هەیە

پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک، ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا دەڵێت، زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە، کە شایانی ڕێز و پێزانینە.
مەسرور بارزانی هەروەها هیواخواز بووە زانایانی ئایینی کوردستان بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی میانەڕەوی، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان خواستووە.



