بەڵێن حاجی: مەسرور بارزانی کێشەی مووچەی لەگەڵ عێراق چارەسەرکرد و هیچ کەس ناتوانێ ببێتە خاوەنی
بەڵێن حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
ئاگادارن کە حکومەتی عێڕاقی بە هاوکاری هەندێ چاوساغ و جاش شیعەی ناوخۆ هەر ڕۆژەو بۆمبێک لەسە ڕێگای چاکسازی سەرۆکی حکومەت و گەشتنی ووڵات بە کەناری ئارامی دادەنێن چ نەما نەیکەن؟
پێشنیاری بڕینی بودجەی کوردستانتان کرد
دەستتان لەنێو دەستی کلدانی و هاوئاوازەکانی نا
مامۆستایانتان وەک مقاش بۆ بەرژەوەندیەکانتان بەکار هێنا
دژی پڕۆژەی هەژماری من وەستانەوە و کورد وتەنی وەک کەری دێز حەزتان بە تۆپینی خۆتان و زەرەری خاوەنتان کرد
پیلانی مارەکردنی دایکی نیشتیمانتان بە عەرەبێکی بەدەوی داڕشت
بەڵام لەبیرتان کردبوو ئەوەی لەبەرامبەرتانە مەسوری هەموان و برا گەورەی گەلە کە لێزانانە و کوردانە بەسەر هەموو ئەو کۆسپانەدا زاڵ دەبێت نەک دوژمنان ئێوەی چاوساغی دوژمنانیش حەکیمانە ستۆپ پێ دەکات و وەهاتان لێدەکات دەستخۆشی بڕیارەکان بکەن ،با لەبیری نەکەم گەلۆ مەسرور بارزانی کێشەی مووچەی لەگەڵ عێراق چارەسەرکرد و هیچ کەس ناتوانێ ببێتە خاوەنی و پێی گوتین ئەوەی لە کۆتایی پێدەکەنێ زیاتر پێدەکەنێ.