به‌رهه‌می بایكۆتهكهتان چی بوو؟
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
له ده‌ستپێكی وه‌رزی خوێندنه‌وه هه‌زاران منداڵی كورد له هه‌زاره‌ی نوێ‌دا له خوێندن بێ به‌ش كراون، به بێ ئه‌وه‌ی ئێره سوریا یان یه‌مه‌ن و غه‌ززه بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی عه‌قڵی وێرانكاریان هه‌یه زیاتر له چوار مانگه گوێیان نه‌گرت له داوای ڕه‌وای دڵسۆزان، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یارییه ناشیرینه نه‌بوون، كه ته‌نیا منداڵی كورد زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی بوو.
بایکۆتچیەکان به ناوی پیشه‌ی پیرۆزی مامۆستاییه‌وه بایكۆتیان ڕاگه‌یاند، زیاتر له سه‌د هه‌زار منداڵی كوردیان له خوێندن بێ به‌ش كرد، ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه‌یان فه‌وتاند، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و منداڵه شه‌هیدانه‌ی باوكیان خوێنی بۆ پاراستنی كوردستان به‌خشی.
بایکۆتچیەکان به ناوی ماف و موچه‌وه له‌سه‌ر جاده بوون، منداڵانی كوردیان له خوێندن بێ به‌ش كرد، له كاتێكدا هاوپیشه‌كانیان له هه‌ولێر و دهۆك و ته‌واوی كوردستان دڵسۆزانه ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان ڕاده‌په‌ڕاند. باشه هه‌ر به جددی ئه‌وانه شه‌رم ناكه‌ن له ئاستی ناو و پیشه‌ی پیرۆزی مامۆستایی.
بیرمه دوای ڕاپه‌ڕینی 1991، مامۆستایانی كوردستان بوونه به‌ردی بناغه‌ی كیانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌ڕێوه‌برد، قوتابخانه‌كانیان چۆڵ نه‌كرد، بۆ یه‌ك ڕۆژیش ده‌وامیان بایكۆت نه‌كرد، له كاتێكدا قوتی ماڵ و منداڵیان نه‌بوو، یه‌ك دیناریش موچه‌یان وه‌رنه‌ده‌گرت. ئاماده‌بوون خزمه‌ت بكه‌ن.
مه‌ته‌ڵه‌كه ئاشكرا بوو، كه ئه‌وه‌ی مامۆستایانی هێنابووه سه‌ر جاده، داوای ڕه‌وا نه‌بوو، موچه نه‌بوو، به‌ڵكو حزب بوو، هه‌ر بۆیه به بڕیاری حزب و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان هه‌بێت جگه له زیانگه‌یاندن به داهاتووی كوردستان بایكۆتیان شكاند.
پێویسته بپرسین، جگه له كوشتنی ته‌مه‌نی منداڵانی كورد و دواخستنی خوێندن و بێهیواكردنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كوردستان و زیانگه‌یاندن به ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی له كوردستاندا چیتان ده‌ستكه‌وت، ئایا ئه‌وه‌ی دوێنێ قوباد تاڵەبانی له كۆبوونه‌وه‌ی داخراودا پێی وتن، هه‌مان ئه‌و به‌ڵێنه نییه كه چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا وه‌زیری خۆتان وه‌زیری په‌روه‌رده پێی دان، خێره بۆ ئه‌و یاخی بوون و بۆ حزب ملكه‌چانه په‌سندتان كرد؟