دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئەمریکا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە کۆبووەوە.

کۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوەدا کە شانازی دەکەم لە بنەماڵەکەماندا ڕەگێکی کوردیم هەیە و نەنکم ( دایکی باوکم ) کوردە و دایکیشم دورزییە.

کۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتن و واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بوارەی وزە دەربڕی کە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتییانی عێراقدایە و جەختیشی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان ئەیب کرد کە ساڵی ڕابردوو بە ئەندامی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست . هەروەها سوپاسی پشتیوانیەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان .

…………………

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەردوو سێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ هەردووسێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

هەردوو سێناتۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان لە دژی داعش و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد .

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە ڕێککەوتنەکانی بواری وزە کران کە لە واشنتن واژۆ کران ، ئاماژەیان بەوە دا کە ڕێککەوتنەکان دەبنە هۆی پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکوو هەموو عێراق.

…………………

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی و پێویستیی پێکهێنانی کابیبەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کردەوە.

…………..

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی . هەروەها هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەدا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی و سوودەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagos کرا .ت

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button