بەگەڕانەوەی پارتی کەرکووک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت

هۆگر نێروەیی:

‌‎پارتی حیزب نیە بزوتنەوەیە، بزوتنەوەیە بۆ ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان، جا بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک حەشد و ئەمسالەکانی ناحەق نین ناڕەزایی دەرببرن ڕێگا بگرن چونکە دەزانن حوکمڕانی تاکڕەو و خۆسەپێنەری ئەوان بۆ سەر کورد کۆتایی دێت، کەرکووک ڕزگار دەکرێت لە پاڵەوانەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، جارێکی دیکە کەرکووک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت کە کوردستانیە، کە شەش ساڵە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی ھەرێمی ناوچەکە کە جێبەجێکاری یەک پیلانن لەیەک ئاواز دەخوێنن کەڕێگری بکەن لەگەڕانەوەی ئەم بزوتنەوە کوردیە بۆ کەرکووک بۆ ئەوەی کەرکووک ھەموو شتێک بێت عەرەبستانی بێت یان تورکومانستانی و فارستانی حەشد بێت تەنھا کوردستانی نەبێت.

 

‌‎دەرکەوت ھەموو حیزبەکانی تر تەنھا ناویان کوردیە گەرنا لە ناوەڕۆک و میتودا خاڵین لەکوردایەتی، کەچەند ساڵە بوونیان لە کەرکووک جگە لە زیان بۆ کورد و بەرژەوەندی بۆ خەڵکی دیکە زیاتر نەبووە، ھەر مامەڵەی نەیارەکانی کورد لەگەڵ پارتی و حیزبەکانی تر جیاوازی پارتی و ئەوان دەردەخات، کە شەش ساڵە ئەوان بەبێ پارتی لەوێن نەیارانی کورد ھیچ کێشەیان لەگەڵ ئەوان نەبووە بگرە بارەگاشیان دەپارێزێت بەڵام ھەر کە زانی پارتی دەگەڕێتەوە کەرکووک و بارەگای خۆی وەردەگرێتەوە خۆپیشاندانیان کرد ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی لەدەستیان بێت بارەگای پارتی نەک ھەر ناپارێزن وەکو ھی ئەوان بەڵکو تەختی زەوی دەکەن.

 

بەکورتی لە ڕوانگەی نەیارانی کورددا پارتی شکۆ و ناسنامەی کورد دەپارێزێت کە ئەوان ھەمیشە دژی ناسنامەی کوردین بۆ ئەوەی کورد بێ شکۆ بکرێت، کە مرۆڤی بێ ناسنامە بێ شکۆیە، پارتیش شکۆی کورد دەپارێزێت چونکە بەرگریکاری سەرسەختی ناسنامەکەیانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button