پەکە*کە یاری بە ئاگر دەکات ، هەزاران چەکداری داعشی ئازادکرد

🔸پەکە*کە یاری بە ئاگر دەکات ، هەزاران چەکداری داعشی ئازادکرد

🔸مەترسی لەسەر موسڵ هەیە و سەرجەم هێزەعێراقییەکان لە ئامادەباشی دان

‏‎هێزەكانی سەر بە پەكە*كە لە رۆژئاوای كوردستان، لێبووردنی گشتییان بۆ چەكدارانی داعش دەركرد، بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا تا ئێستا زیاتر لە 1000 چەكدار ئازاد كراون، بڕیارە لە چەند رۆژێكی داهاتووشدا ژمارەیەك چەكداری تر ئازاد بكرێن،ئەم کارەی پەکە*کە یاریکردنە بە ئاگر و بەهۆیەوە لە مووسڵ مەترسیی هێرشی داعش هەیە و هێزە ئەمنییەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە.

‏‎بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بازمیدیا کەوتوون، پارتی یەكێتیی دیموكرات – پەیەدە کە باڵی پەكە*كەیە لە ڕۆژئاوای كوردستان،لێبووردنەکەی کردووە بە دوو قۆناغ ،لە قۆناغی یەكەمدا، 1112 چەكداری لە گرتوخانەی رەقە ئازاد كردووە، لە قۆناغی دووەمیشدا، 400 چەكداری دیكە ئازاد دەكات

‏‎لەمبارەیەوە قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شنگال، ئاشكرای دەكات كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكە*كە) دەستی بە یارییەكی مەترسیدار كردووە،ئەوەی پەیەدە و پەكە*كە دەیكەن، پرۆسەیەكی بازرگانیكردنە ، بەپێی زانیاریەکان پەیەدە بۆیە ئەو كارە دەكات، تاوەكوو دووبارە پشتیوانییەكانی ئەمریكا بۆ چەك و پێداویستیی لۆجستی بەدەست بهێنێتەوە، هەروەها فشارەکانی تورکیا و عێراقیش کەم بکاتەوە پاشان ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام بدات.هاوكات لەگەڵ ئازادكردنی ئەو چەكدارانەی داعش، دووبارە مەترسی لەسەر پارێزگای نەینەوا دروست بووە، بەم هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەكان بە تەواوتی خراونەتە ئامادەباشییەوە و ترس و دڵەڕاوكێش لەنێو خەڵكیدا بڵاوبۆتەوە،ئه‌م یارییە‌ی په‌كه‌كه‌ ترسناكه‌، ده‌زانێت له‌ قه‌ندیل ڕووبەڕووی فشاری توركیا بووه‌ته‌وه، هەروەها له‌ سلێمانی دۆخیان خراپە و چیتر دەسەڵاتدارانی ئەوێش ناتوانن چاوپۆشی لە جموجۆڵی پەكەكە بكەن، هەروەها عێراقیش لەگەڵ توركیا ڕێك كەوتووە و پەكەكەی وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناساندووە، ئەمانە هەمووی فشارن لەسەر پەكەكە، بۆیە ئەو حزبە دەستی بۆ كارتی زیندووكردنەوەی داعش بردووە و چەكدارەكانیان ئازاد دەكات، بەتایبەتیش كە مەترسیی ئەوە هەیە كە ئه‌و داعشانه‌ی ئازاد كراون، بێنه‌ سنووری پارێزگای نەینەوا و دیسان دۆخی ئەمنی تێك بچێتەوە.

لەبارەی ئەم پرسە قاسم شەشۆ داوای كرد كە سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندارەكان مەترسیی ئەو كارتە بە جددی وەربگرن كە پەكەكە دەستی بۆ بردووە و پشتگوێی نەخەن ،ئەمەی بەپەکە دەیکات بۆ تێکدانی دۆخی کوردستان و ناوچەکەیە بەهۆی ئەوەی خاکێکی زۆری بەدەستەوە داوە بۆ ئەوەی فۆکەس لەسەریان لابچێت دەیەويت بە هەر جۆرێک بێت ئاژاوەگێڕی لەناوچەکە درووست بکات