سۆران عومەر فەزاحەتێکی گەورە لە سلێمانی ئاشکرا دەکات
سۆران عومەر:
لەهەرێم کوردستان دۆسێی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن ( ڕ.ع )و تۆڕەکەیەوە لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییە
ئەم گەندەڵکارانە لەبەریتانیا بن یان هەر وڵاتێکی دیکە سەرەنجامیان سزای یاسایی توندە!
( ڕ.ع ) خەڵکی سلێمانییە لەبانکی شرق الاوسط لقی سلێمانی خەریکی تەزویرکردنی مەنەفێست و ئەوراقی گومرگ بوون
سەدان ملیۆن دۆلاریان سپیکردۆتەوە لەڕێی مەزادی عوملەی بانکی مەرکەزی
ئەوەی لەپشتیان بووەو کاری بۆکردون لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و پارەی بۆ سپیکردونەتەوەو ڕەشوەی پێداون هەمووی ئاراستەی دەستەی نەزاهەو لایەنی پەیوەندیداری ناوخۆیی و دەرەکی کراوە تاکو لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
ئەوکاتەی وردەکاری ئەم فەزاحەتە گەورە دەخرێتەڕوو شۆک دەبن ئەمانە چییان کردوە بەناوی هێنانی کاڵاو تەزویرکردنی بەڵگەنامەو بردنەدەرەوەی دۆلار !