زیاتر لە ٩٠ ملیۆن دۆلار خرایە بازاڕەوە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند بری ٩٢ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٤٣٠ دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە کە بەشێوەی حەواڵە ٤٠ ملیۆن و ٧٠٤ هەزار و ٤٣٠ دۆلاری هەناردە کردوە و بەشێوەی راستەوخۆش ٥١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلکاری خستوەتە بازاڕەوە.
ئەو پارەیەیە بانکی ناوەندی خستویەتیە بازاڕەوە هەر دۆلارێک بە ١٤٦٠ دینار خستوەتە بازاڕەوە، بڕی ئەو پارەیەیە ئەمڕۆ خستویەتیە بازاڕەوە بەراورد بە ڕۆژی ١٩ی مانگ کەمی کردوەتەوە بەشێوەیەکە لە ١٩ی مانگدا ١٣٦ ملیۆن و ١٢٤ هەزار و ٣٥١ هەزار بو.