لە گشتاندنێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی بۆ پاڵپشتی پڕۆژەکانی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی، ژمارهیهك رێنمایی بڵاودەکاتەوە.
به گوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، دوابەدوای واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکی (القرطاس ئیسلامی) و فێتێرنەری، چەند رێكکارێک بۆ پێدانی قهرزی بچووك بڵاودهكاتهوه، بریتین له:
1- وەرگرتنی مامەڵەی جووتیاران، دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەند بن له قهرزی بچووك، بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند، پاشان بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.
2- پشتگیری بەرێوەبەرایەتییە گشتیەکان و سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێت، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن، پەسندکردن و ئاراستەکردنی بۆ بانکی ناوبراو .
3- خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ێک دەبێت بۆ بانکی ناوبراو، کە فەرمانبەری حکومەت بێت .
4- بڕی قەرزەکە لە (15,000,000 تا 100,000,000) پانزە ملیۆن دەستپێدەکات تاکو سەد ملیۆن دیناری عێراقی، بە گوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لەماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لەدوایی شەش مانگی یەکەمی سوومەند بوونی قەرزەکە.
5- کاری وەزارەتی كشتوكاڵ تەنیا هەڵسەنگاندن، پەسندکردن، پشتگیری و چاودێری پڕۆژەکانە لە رووی هونەری، پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری .
6- سەرجەم رێکكارە کردارییەکان وەکو (یاسایی، دارایی و کارگێری) لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە لە بانک یەکلایی دەکرێنەوە.