کۆمپانیایەکی زەبەڵاحی بواری نەوت کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات.
بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا کۆمپانیای ڕۆزنەفت بە نیازە کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکات ، سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیاکە بە بازمیدیای ڕاگەیاند:بڕیارە لە سەرەتای مانگی١١دەست بکرێت بە فراوانکردنی کارەکانیان لە سنوری پارێزگای دھۆک و بە دیاریکراوی سنوری قەزای ئاکرێ .
سەبارەت بە گوشارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بەرپرسە ئاشکراشی کرد،کە ئەوان لەڕێی یاسایی گرێبەستیان کردوە و حکومەتی ھەرێم خاوەن یاسا و بڕیاری خۆیەتی بۆ ھەمووان ڕوونە گوشارەکان سیاسین،بۆیە بەردەوامین و لەژێر ھیچ گوشارێکی سیاسی کارەکانیشمان ڕاناگرین .
کۆمپانیای ڕۆزنەفت یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری نەوت و لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی ڕوسیا گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد،ئێستا لە پێنج بلۆکی ھەرێم کاردەکات…