مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی دا

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی دا

بە پێی نووسراوی ژمارە ٨٧٨٩ لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٢٨ ، مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاری دا بەدامەزراندنی ئەو مێرد منداڵانەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تەمەنیان گەیشتۆتە سەروو ١٨ ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی ، خەرج کردنی مووچەکانیان بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت ، بەمەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت مووچەی تری نەبێت ، شایەنی باسە ئەم دامەزراندە بەردەوام دەبێت.