سەرچاوەیەک بۆ بازمیدیا خانەنشینیی پێشمەرگەی شەهید و كەمئەندام مووچەی ساڵێك و شەش مانگ خەرج دەكرێت، دەشڵێت: ”ئەگەر مووچەكەیان یەك ملیۆن دینار بێت، ئەوا ١٢ بۆ ١٨ ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.
ھەروەھا لە ڕەگەیێندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد:خانەنشینی پرۆسەیەکی بەردەوامە و بەپێی یاسا دەکرێ، دوای ڕێکخستنی دۆسیەکان و دەرکردنی فەرمانی وزاری سەبارەت بە مافەکانیان و دیاریکردنی مووچە و پاداشتی کۆتایی خزمەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دۆسیە و لیستی مووچەکانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێ ڕاشیگەیاند: دوای وردبینی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە و کەمئەندامان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تا مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٢، چوار هەزار و ١٧١ خانەنشینی سەربازی و کۆچکردوو، هەروەها ئەوانەی بە هۆكاری نەخۆشی خانەنشین كراون، لەگەڵ ١٦٦ کەمئەندامی شەڕی تیرۆریستانی داعش ڕەوانە کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.