شاری ڕۆشەنبیری سلێمانی پێویستی بە حوكمڕانییەكی باشە نەک ئەوەی ئێستا كە خەڵک بەدەستییەوە دەناڵێنن

دڵشاد جەلال کامل :

شاری ڕۆشەنبیری سلێمانی پێویستی بە حوكمڕانییەكی باشە نەک ئەوەی ئێستا كە خەڵک بەدەستییەوە دەناڵێنن

سەرانی یەكێتی لە تیرۆر و ترس و تۆقاندنی ئەندامانی خۆی و دزی و بەتاڵانبردنی داهات و بەتاڵكردنی بانكەكانی شاری سلێمانی و سەرانەوەگرتن لە بازرگانەكان و ڕەفاندنی كاسبكاران نە وەستان ئێستا نۆرەی دەستگیركردنی منداڵە لەسەر كۆمێنت نووسین و ئەشكەنجەدانە تا گیان لەدەستدەدەن

لە چ یاسایەک و عورفێكی جیهانی هەیە مێرمنداڵ بە بێ هیچ هۆكار و موبەڕرێک دەستگیری بكەی و ڕاپێچی كونجی زیندان بكەی و بە دەمانجە لێیبدەی و لەشی شین و مۆر بكەی و كامیرەكانی گەڕەكیش هەموویان بسڕیەوە بۆ ئەوەی تاوانی ئەو هێزە ئەمنیە ئاشكرا نەبێت و كەیسەكە بەلاڕێدابدرێت !؟

بەڵێ شاری سلێمانی پێویستی بە حوكمڕانییەكی باش و ڕاستەڕێیە بۆ ئەوەی چیتر خەڵكە ماندووەكەی دەست ئەو دەسەڵاتە مافیاگەرایە ئازار نەچێژن و هیلاک و شەكەت نەبن كەساڵانێكە ئەو دەسەڵاتە خەڵکی سنوری سلێمانی ئازار دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button