لوقمان بیارەیی :
تا ئێستاش زۆربەی خەڵکی کوردستان بە خودی پارتییەکانیشەوە، دەقیقەن نازانن کێ فەرماندەی دژەتیرۆری پارتی یە، بەڵام: نەک هەموو کورد، بگرە خەڵک لە جیۆبۆتی و یەمەنیش دەزانن ئەو کەسەی بەردەوام قۆڵی چاکەتە سەربازییەکەی هەڵکردووە ناوی وەهاب هەڵەبجەییە و فەرماندەی دژەتیرۆری یەکێتییە.
زۆربەی جووڵەو دەرکەوتنی فەرماندەکانی دژەتیرۆری یەکێتی و بگرە خودی سەرۆکی حیزبەکەشیان بافڵ تاڵەبانی ، هەروەها بەشێک لە لێدوان و پەیامە نووسراو و دەنگییەکانیان دەچنە خانەی تۆقاندن و تیرۆرەوە.
ئەوانە هەموویان بە جووڵەی سیاسی هەڵە بۆ یەکێتی حیساب دەکرێن، ئەگەر پێداچوونەوە نەکەن بە خۆیاندا، دوور نییە بەو جووڵە هەڵانە لە ئایندەدا ئەگەر یەکێتی-یش نەخرێتە فایلی تیرۆرەوە، ئەکید دەزگای دەژەتیرۆرەکەیان هەڵدەوەشێتەوەو حیزبەکەشیان لە ڕێکخراوی سۆسیاڵ ئەنتەرناسیوناڵ دەکرێتە دەرەوە.
پارتی لە ستراتیژی سیاسی و حوکمڕانی خۆیدا، تەرکیزی خەڵکی سووڕاندووە بۆ ئەوەی بزانن کێ سەرۆکی شارەوانی و سەرۆکی وەبەرهێنانە، کێ بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنەو کێش هی تەندروستی و ئاو و ئاوەڕۆیە، یەکێتی-یش تەرکیزو چاوی خەڵکی خستۆتە سەر ئەوەی کێ فەرماندەی دژەتیرۆرو کۆماندۆیە، یەکەی حەفتا لای کێیەو کامە کاکیش دەستڕۆشتووە لە تەجاوزات و لە باشماخ.
ئەمەیە: جیاوازی سیاسی و حوکمڕانی و عەقڵانی پارتی لەگەڵ خەڵکیتر، لەبەر ئەمەیە خەڵکی دڵسۆزو ژیرو کاسب پێیوایە: پارتی بەهێز بێت خەڵک و کوردستانیش بەهێز دەبن و، خەڵکیتریش بەهێزبن عەسابەو تەجاوزات زۆر دەبن، پارتی شکست بخوات خەڵک و کوردستان دەکەونە هەلاکەت و، خەڵکیتریش شکست بخوات حیسابکە فڕنییەکەی گەڕەک یان غەسلی دراوسێکەیان ئیفلاسی کردووە.