هەناردە و هاوردە دوو پایە بۆ ڕاگرتنی سەقفی ئابووری هەر وڵاتێك

هەناردە و هاوردە
دوو پایە بۆ ڕاگرتنی سەقفی ئابووری هەر وڵاتێك

ئەگەر بە زمانێكی سادە دەست پێ بكەین بۆ هەر وڵاتێك بازرگانی پێوەرێكی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وڵاتەكەت بچێتە ڕیزی ئەو دەوڵەتانەی لە گەشە كردنی ئابووری دان.

كاتێك باسی بازرگانی دەكەین بە دڵنیایەوە بازرگانی ناوخۆیی و دەرەكی دەگرێتەوە . سەبارەت بە بازرگانی كردن لەگەڵ دەرەوە ، دوو دەستەواژە بەكار دێ ئەوانیش ”هەناردە”و ”هاوردە”ن هەردووكیان زۆر گرنگن بەڵام ئەم تەرازوە نابێت یەكسان و هاوسەنگ بێت بەڵكو دەبێت هەمیشە هەناردە زۆر زیاتر بێت لە هاوردە ئەگەر وا نەبێت ئەوا ئابووری وڵات تووشی داكەوتن”كورتهێنان”دەبێت و گەورەترین زیان بەر وڵات دەكەوێت.

بە داخەوە لەم چەند ساڵەدا نەمان توانی باڵانسێكی باش ڕابگرین و بەرهەمەكانمان هەناردەی وڵاتەكان بكەین بەڵكو لە جیاتی ئەوە زۆرترین هاوردەمان هەبوو ئەمەش گەورەترین هۆكاربوو كە نەتوانین ژێرخانێكی ئابوری بەهێزمان هەبێت و بەرەنگاری ئاڵنگاریە ئابوریەكان ببینەوە و وەك دەیبینین بچوكترین كێشە لە جیهاندا ڕوو بدات ، گەورەترین زیان بەر ئێمە و وڵاتە هاوردەكان دەكەوێ پشت بەستن بە تەنها سەرچاوەیەكی داهات،گەورەترین هەڵە و هۆكارە كە وڵاتێك نەتوانێت ببێت بە وڵاتێكی هەناردەیی و گرنگی نەدان بە كەرتە جیاوازەكانی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی دووەم هۆكارن.

بەڕاستی ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی دا سەرەتایەكی یەكجار گرنگ بوو و دەرگایەكی زۆر گرنگی هەناردەیی لە بەردەم كوردستان دەكاتەوە كە بتوانێ بەرهەمی جوتیاران ساغبكرێتەوە

وە لە هەمان كاتدا هانی جوتیارانی ناوخۆدەدات كە ئیتر لە ساغ نەبونەوەی بەرهەمەكانیان نەترسن و دەستی كاری ناوخۆیی زیاتر ببێت و ئەو زەویانەی چەندین ساڵە نەكێڵدراون كاتی ئەوەیە بەرهەمێك بدەن .

سەرەڕای ئەركی حكومەت ،جێگای دەست خۆشیە لە بەرێز سەرۆك وەزیران بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و كردنەوەی ئەو دەرگا گرنگە وەك چۆن توانیمان هەناری كوردستان هەناردە بكرێ و دڵنیام زۆرێك لە بەرهەمە ناوخۆیەكان دەبن بە بڕاند و لە جیهان بڵاو دەبنەوە.

دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێ بۆ دورخستنەوەی ئابوری كوردستان لە داتەپین و كورتهێنان وەك خۆمان دەزانین وڵاتمان لە ژێر فشاڕێكی زۆری ئابوریدایە لە هەموو لایەكەوە بەڵام كاتێك تۆ وڵاتێكی هەناردەیی ، بە دڵنیایەوە تۆ دەتوانی ڕوو بەڕووی هەموو ئاڵنگاریەك ببیتەوە.

سوپاس بۆ سەرۆك وەزیران
عەدنان هۆستانی