بازمیدیا وادەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرا دەکات
دوێنی کۆبوونەوەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژە بەڕێوەچوو ،لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە خرایە ڕوو کە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە بڕیاری داوە چارەسەر بکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە بازمیدیای ڕاگەیاند بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ پرسێکی جدیە و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٣ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، ھەروەھا سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو کە گرێبەستەکان لەسەر بنەمای پسپۆری و ئەزموون دەبن…