بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا و پێنج وڵاتی دیکەی هەژاند
بەرە بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٨ پلەی رێختەر چەند شارێکی تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، لە ٥ وڵات هەستی پێکراوە بە بەشێکی هەرێمی کوردستانەوە، بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن دانیشتوانی عێراق، سووریا، لوبنان، فەلەستین و میسر هەستیان پێکرا.
بومەلەرزەکە لە چەند شارێکی تورکیا و باکووری کوردستان روویداوە، دواتریش چەندین پاشلەرزە روویانداوە، کە بەهۆیانەوە دەیان باڵەخانە داڕماون.
تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە، زیاتر لە ٥٣ کەس لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکە لە سووریا ڕۆژئاوای کوردستان، کە گوڕیەکەی ٦.٤ پلەی ڕێختەر بووە ئاژانسی ڕوانگەی سووری (سانا) ڕایگەیاند، تا ئیستا زیاتر لە ٩٩ هاووڵاتی لە ئەنجامی ڕووخانی چەند باڵەخانەیەک لە پارێزگای حەمای و عەفرین و حەلەب گیانیان لەدەستداوە و ٣٣٠ کەسیش بریندارە
زیانەکانی پارێزگاکانی دیکەش بەتەواوی بەردەست نین.