ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: تازە بە جنێوی (فەیسبووك) و پەیجی سێبەر، هەولێر ناشرین ناكرێت

ئەندامێکی جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان: لە ھەولێر دووجار پارە بۆ پڕۆژە ھاتووە ،لە سلێمانی ھەردوو جار خوراوە.

دڵشاد ڕەشید مەلا، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایدەگەینێت:له‌ هه‌ولێر دوو جار پاره‌ بۆ هه‌ندێک پرۆژه‌ هاتووه‌، كەچی له‌ سلێمانی هه‌ردوو جار پاره‌كە دیار نه‌ماوه‌،ھەروەھا سەبارەت بە دیارنەمانی ئەو داھاتەی شاری سلێمانی دەلێت:خەڵكی سلێمانی گوناحن، باجی ئەوە دەدەن كە ئەو داهاتەی بۆ شارەكەیان دێت، دەدزرێت و داهاتەكانی ناوخۆیشی دەدزرێت

ھاوکات ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان سەبارەت بە بەرپرسیاری شکست و ئیدرەدانی خرابی شارەکە دەشلێت: گرووپ و تاقمی جۆراوجۆری یەكێتیی بەرپرسیاری یەكەمی شكستی ئیدارەی سلێمانین،سەیری پرۆژەكانی هەولێر بكەن، تازە بە جنێوی (فەیسبووك) و پەیجی سێبەر، هەولێر ناشرین ناكرێت، چونكە پارتی لە یەك دەستدایە و یەك گرووپ بە تیم كار دەكەن..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button