بازمیدیا هەڵوێستی سەدر لەسەر حکومەتەکەی سوودانی ئاشکرا دەکات
سەرکردەیەکی سەدر کە نەویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (بەغداد تودەی) کە بازمیدیا بینیوویەتی لەبارەی هەڵوێستی سەدر لەسەر حکومەتی سوودانی قسە دەکات و دەڵێت: “هەڵوێستی ڕەوتی سەدر لە ڕێگەی تویتەکانی موقتەدا سەدری ڕێبەرەکەیەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت پتەوە”.
گوتی : ئەو ( سەدر ) ئەمەی لە ڕێگەی چەندین هەڵوێستەوە دەربڕی، و ئەو سەرکردایەتی هەڵوێستێکی نیشتمانی کرد بە کشانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرەڕای ئەوەی گەورەترین جەماوەری هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر هەنگاوێک بۆ ڕەوتی سەدر ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هەڵوێستی سەرکردەکەیەوە و بەبێ فەرمانی ڕاستەوخۆی حەنانە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە حکومەت نادرێت.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە سەرکردەکانی ڕەوتی سەدر و جەماوەرەکەی بەشێکن لە گەلی عێراق، ئەگەر هەڵبژاردەکەیان ئەوە بێت لە خۆپیشانداندا بچنە دەرەوە بۆ داواکاری و مافی ڕەوایان هەبێت وەک هاووڵاتی، ئەوە مافی ڕەوای ئەوانە، بەڵام سەرهەڵدانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانەکان بە توانای بزووتنەوەکە دەبێت سەرەتا بە مۆڵەتی سەدر بێت.
ئەوەشی گوت : دروستکردنی هەڵەی هەر قۆناغێک بە شکست کۆتایی دێت، هەروەها ڕەوتی سەدر ئێستاش بەشێکە لە خەڵک و بەردەوامە و ئازاری ملیۆنان کەس قبوڵ ناکات، و هەڵوێستێکی دیکەی دەبێت و ئەمەش قۆناغی داهاتووە دیاری دەکات.