سبەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت

سبەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەى چوارشەمە ڕێکەوتى (2022/10/12)، سەعات 1ى دواى نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاکان ڕادەگەیەنرێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچوان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگهێشتى گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکات، لەم کات و شوێنەى خوارەوە ئامادەبن بۆ ڕوماڵى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان:

شوێن: دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا
رۆژ و ڕێکەوت: چوارشەمە – 2022/10/12
کات: سەعات 1ى دواى نیوەڕۆ