بافڵ تاڵەبانی لەترسی بۆردوومانی درۆنی تورکی شوێنی خەوتنی دەگۆڕێت

بافڵ تاڵەبانی لەترسی بۆردوومانی درۆنی تورکی شوێنی خەوتنی دەگۆڕێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی ناڕازی یەکێتی بە بازمیدیا راگەیاند: بافڵ تاڵەبانی و سەرانی نوێی یەکێتی کە دامەزراون، لە هەموو پرەنسیپە ئەخلاقییەکان و بابەتی کوردایەتی لایان داوە، لە پێناو بەدەست هێنای پشتگیری ئەقلیمی و لەپاڵیا تەسفییەکردنی نێوخۆی حزبەکە، هەر لەبابەتی کودەتاکەی ٨ی تەمموز بگرە، تا بەستنی کۆنگرەی پێنج هاسەنگییەکانیان تێکدا، قەزییەی کوردی و هەرێمی کوردستانیشیان خستە مەترسییەوە، یاریان بە ئاگر کرد.

لە رۆژانی رابردوودا زانیاری لەبارەی رەتکردنەوەی سەردانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەمریکا ببوو بە مانشێتی میدیاکان، ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی دەڵێ: ‘ئەوە تەنیا رەتکردنەوەی بافڵ تاڵەبانی نەبوو، بەڵکو رەتکردنەوەی هەموو یەکێتی و سنووری زۆنی سەوز بوو، رەتکردنەوەی ناوبانگی مام جەلال بوو، رەتکردنەوەی قوباد تاڵەبانی بوو، هەموو ئەمانەش دەرهاویشتەی ئەو هەڵانەیە کە بافڵ تاڵەبانی و براکەی کردوویانە’، ئێستا بڕیارەکان لەدەستی بافڵ تاڵەبانی نەماوە، بەڵکو دەبێت فەرمان جێبەجێ بکات، چونکە بەشێکە لە بەرەی مەقاومەی ئێران، بۆیە بافڵ و دەباشان لەنێو ئەو لیستەن کە دەبێت چاوەڕوانی بە ئامانجگرنی خۆیان بن.

بافڵ تاڵەبانی بۆ شوێنی خەوی گۆڕیوە و ترسی لەچی هەیە؟، ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی بە بازمیدیا راگەیاند: بافڵ تاڵەبانی هەست بە مەترسییەکان دەکات، هەر خۆی دانی بەوەداناوە کە زۆرجار درۆن بەسەر سەریەوەیە و سڵاویان لێ دەکات، لەم ماوانەی دوایش ئۆتۆمبێلەکانی زوو زوو دەگۆڕێت جارێک بە پیکاب، پاس ، شوێنەکانی و کاتی مەوعیدەکانی دەگۆڕێت، ئێمە زانیاریمان هەیە کە شوێنی خەویشی گۆڕیوە، لە کەم جار لە دەباشان دەخەوێت، شوێنێک هەیە ناوی کانی بەردینەیە لەسەر رێی مێرگەپان دەچێت لەوێ دەخەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button