باڵ باڵێن لەنێو جافەکانی یەکێتی دروست دەبێت و یەکتری رەت دەکەنەوە

باڵ باڵێن لەنێو جافەکانی یەکێتی دروست دەبێت و یەکتری رەت دەکەنەوە

مەحمود سەنگاوی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە گرتەیەکی ڤیدۆیدا باس لە دەرکردنی لەلایەن سەرکردایەتی نوێی حزبەکەی دەکات، پێی وایە کە غەدری لێ کراوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لە باڵی جافەکانی گەرمیان بە بازمیدیا راگەیاند: هێشتا ماوەیەکی زۆر لە تەواوبوونی کۆنگرە تێنەپەڕیوە، قسەکانی کاک مەحمود تەعبیرن لە رای کۆمەڵێک کەسی ناڕازی و دەرخەری ئەوەن کە فێڵیان لێکراوە، بەتایبەت جافەکان.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی و مەحمود سەنگاوی دوای ئەم قسانە جارێکی دیکە بێدەنگی هەڵدەبژێرنەوە، ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی یەکێتی دەڵێی: من زانیاریم هەیە کە مەحمود سەنگاوی هەروا بێدەنگ نابێت، بەڵکو کۆمەڵێک راستی ئاشکرا دەکات، لەوانە چۆنییەتی بەستنی کۆنگرە و خزمەتکردن بە ئەجێندایەکی دیاریکراو و لەبەرچاونەگرتنی خەباتی شاخ و شار و ئەزمونی دورو درێژی کادرانی یەکێتی، دانانی ئەم سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسییە نوێیانەی یەکێتی لە دامەزراون نەک هەڵبژێرداربن، هەموو ئەو عەیب و عارانەی بافڵ تاڵەبانی حزبە نوێیەکە ئاشکرا دەکەن.

وەهاب هەڵەبجەیی بە جاف دانانرێ تا نوێنەرایەتی جافەکانی نێو یەکێتی بکات، ئەو بەرپرسە ناڕازییەی یەکێتی ئاشکرای کرد: لە رووداوەکانی ٨ی تەمموز بە دواوە جافەکان بوون بە دوو بەرە، بەرەیەک لەگەڵ ناڕازییەکان و لاهورن وەک مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا و ئەوانی دیکە، بەرەی دووەم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانین وەک وەهاب هەڵەبجەیی کە رۆڵیان لە کودەتاکە هەبوو، بەڵام وەهاب هەڵەبجەی بە جاف دانانرێت لەلایەن مەحمود سەنگاوی و ئەوانی دیکە.