هاوپۆل: وتار

  • ئەگەر قەرارە بۆ حوکمڕانیی ئەم وڵاتە ھەردوو بنەماڵە بە خراپ بزانین، ئەمیان لە پاڵ خراپییەکەیدا کەریشە

    ئەگەر قەرارە بۆ حوکمڕانیی ئەم وڵاتە ھەردوو بنەماڵە بە خراپ بزانین، ئەمیان لە پاڵ خراپییەکەیدا کەریشە

    ھەردوو کوڕەکەی جەلال تاڵەبانی لایقی ئەوە نین ھیچ کامیان مەسولییەتی کۆمیتەیەکیشیان ھەبێت

    بارزان عەلی حەمە :

    لە ماڵباتی بارزانیدا، ئەگەر شێخ عەبدولسەلام بە سەرەتا وەربگرین، ئێستا جیلی شەشەمیان حوکم دەکات. پێچەوانەی ماڵباتی تاڵەبانی، کە تازە بەم خوێن و کوشتارەی دەستیان داوەتێ، دەسەڵات کەوتووەتە دەست جیلی دووەم.

    جیلی دووەمی ماڵی تاڵەبانی، ھیچ ڕەگ و ڕیشەیەکیان بە خاک و کلتور و مێنتەڵێتی کوردییەوە نییە. ئەوان تا چل ساڵی و چل و پێنج ساڵی لە ھەموو شتێکی کوردستان دابڕابوون. لە پڕ ھێنرانەوە و وتیان ئەمەیان نائیبی سەرۆکوەزیرتانە و ئەمەشیان حاکمی ھەموو شتێکی شارەکەتانە. شار و جوگرافیایەک بە توراسێکی عەشایەری و جامانە و کەتافییەوە، چ شتێک دەیبەستێتەوە بەو کلتورە لەندەنیەی جیلی دووەمی ماڵی تاڵەبانییەوە؟ جەلال تاڵەبانی یەک بە یەکی عەشیرەتەکانی کوردستانی دەناسی، ئێ بافڵ چوزانێت عەشیرەتی غەوارە و جاف و بێسەری کێن و چ شتێک موقەدەساتیانە؟

    ئێ شارەزورییەک چۆن لە قوباد تێ ئەگات؟ پیاو ماقوڵی عەشیرەتێک بە چ زمان و ئیشارەیەکی كۆمەڵایەتی لە بافڵ بگات؟ کابرای پیاوماقووڵی خێڵ چووەتەلای، لە بری موناقەشەیەکی کۆمەڵایەتی، شناوی بۆ کردووە. ئادەی حاجی مەحمو، سەی دەروێش بزانم ئێوە چەند شناوتان پێ ئەکرێ؟ داماوانە دەمیان لارکردووەتەوە: وەڵامی کاک پاڤێڵ ئەمە زۆر قورسە ئێمە پێمان ناکرێ… براڕۆۆۆ کاک پاڤێڵڵ موحیمە، بەخوا بەقووەتە.

    تا ساڵی ٢٠١٠ یش کەس نەیدەزانی قوباد کێیە و چییە. من بافڵم تەنیا لە نوکتەیا بیستبوو، ئەیان وت مام جەلال کوڕێکی ھەیە یاری ئاسن ئەکات.

    تۆ ھەر کێیت و ھەرچی ھەیت، ئەگەر کوڕی مام جەلال بوویتایە، بەو ھەموو ئیمکانیات و پارە و دەسەڵاتەی باوکتەوە، دەبوو ئێستا چوار دکتۆرات لە چوار زانکۆی ناسراوی جیھان ھەبوایە. دەی تۆ کە تا چل و چلوپێنج ساڵی لەم وڵاتە نەبووی، بۆ ئاقڵ و خوێنەواریش نیت؟

    دەی مناڵ و نەوەکانی بارزانی ئەگەر چوار پێنج ساڵیش نێردرابنە دەرەوە بۆ خوێندن، کە تەواویان کردووە، ھێنراونەتەوە کوردستان تا مومارەسەی ئەو شتە بکەن کە دەیانگەیەنێت بە سوڵتە. ئێستا ئارین و ئیدریس کە نەوەی شەشەمن باشتر سایکۆلۆژیا و مێنتەڵێتیی کورد دەناسن، تا ئەو جوتبرا موخەڕیبەی تاڵەبانی.

    ئێ قوباد بە شەڕەشەق چوار پۆلی صناعەی خوێندووە. بافڵ ھەر نەخراوەتە مەکتەب! تەنیا لەوە دەزانێت کە پێش قاعە پرۆتین و گلوتامین بخورێت باشە یان دوای قاعە!

    ئەگەر قەرارە بۆ حوکمڕانیی ئەم وڵاتە ھەردوو بنەماڵە بە خراپ بزانین، ئەمیان لە پاڵ خراپییەکەیدا کەریشە، ئەحمەق و بێ ئەسڵ و فەسڵیشە! بۆیە بە ھیچ شێوەیەک مناڵەکانی تاڵەبانی مورادیفی مناڵەکانی بارزانیی نین.

    بۆچی دەتەوێت کە وتمان قوبە گوێرەکەیە، ئەبێت باسی پارتی و ماڵی بارزانییشی لەگەڵ بکەین؟ ماڵی بارزانی، ھیچ نەبێ ڕیشەیەکی عەشایەری و کۆمەڵایەتییان ھەیە کە لێیان تێ بگەی، بەڵام دوو کوڕە شەلاتییەکەی تاڵەبانی، لە زمانی تەقە و پارە و خواردنەوە زیاتر، ھیچی تر نازانن…

    ماڵی بارزانی نەوەکانیان حازر کردووە بۆ حوکمکردن، ھیچیان کتوپڕ نەھێنراونەتە سەر حوکم، تۆ ٣٥ ساڵ زیاترە مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی وەک دەسەڵاتدار دەبینیت. کاتێک دەشگەنە ترۆپکی دەسەڵات، غەریب و نامۆ نین بۆت، جا با قەبووڵیشت نەبن، ئەوان ڕیشەیان ھەیە لەگەڵتا. بەڵام ماڵی تاڵەبانی نا، جەلال تاڵەبانی کە مرد، ھیچ لینکێکی کۆمەڵایەتی وسایکۆلۆژی لە نێوان مرۆڤێکی کورد و بنەماڵەکەیدا نەما، پارە و چەک و ماستاوچی نەبێت، ھەردوو کوڕەکەی لایقی ئەوە نین ھیچ کامیان مەسولییەتی کۆمیتەیەکیشیان ھەبێت…

  • هونەر ئەحمەد : لە شەڕی پردێ حەشد و سوپای عێراق زیاتر لە 150 کوژراویان هەبوو

    هونەر ئەحمەد : لە شەڕی پردێ حەشد و سوپای عێراق زیاتر لە 150 کوژراویان هەبوو

    هونەر ئەحمەد:

    لە 20ی ئۆکتۆبەر لە کاتژمێر 7ی بەیانیەوە تا کاتژمێر 4ی پاش عەسر لە پردێ شەڕ بەردەوام بوو لە کاتژمێر 7ی ئێوارە بەتەواوی شەرەکە راگیرا بەسەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەو شکاندنی لوتی ھێزی داگیرکەر.

    ھەر ئەو جاشانە کە نوقلانەی گەیشتنی ھێزی رەش و تاریکیان دەدا بۆ ھەولێر، پاش شەرەکە بۆ بچوک کردنەوەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە ھەموو شەرەکەیان بەستەوە بە تێکشکانی ئەبرامزێکی ئەمریکی.
    ئەی ئەو ھەموو بەرگریەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کوێ چوو؟ ئەو ھەموو کوژراوەی حەشد و سوپای عێراقتان نەبینی کە ژمارەیان زیاتر لە 150 کەس دەبوو.
    ئەی خوێنی ئەو ھەموو پێشمەرگانەی کە شەھید بوون؟

    سەرباری ئەو خۆراگری و قوبانیدانە من پێم وایە دەبوو شەرەکە لە کەرکوک بکرایە، بەدڵنیایەوە وەک چۆن لە پردێ باڵانسی ھێزی گۆری لە کەرکوکیش زۆر لەوە زیاتر کاریگەری دەبوو.

    ئەو مەترسیانەی کە ناو بەناو لەسەر ھەولێر دروست دەبێت بەمووشەکی حەشد و ھێزەکانی نزیک لە ئێران دەرئەنجامی بەرگری نەکردن لە کەرکوک و گواستنەوەی شەر بوو بۆ پردێ.

  • سۆران خاکی : ئەو ڕێکەوتنەی لە ناحیەی ڕەشاد بۆ فرۆشتنی کەرکوک ئەنجام درا هەولێر و دهۆکیشی لەگەڵ بوو

    سۆران خاکی : ئەو ڕێکەوتنەی لە ناحیەی ڕەشاد بۆ فرۆشتنی کەرکوک ئەنجام درا هەولێر و دهۆکیشی لەگەڵ بوو

    سۆران خاکی :

    ئەو ڕێکەوتنەی لە ناحیەی ڕەشاد بۆ فرۆشتنی کەرکوک ئەنجام درا هەولێر و دهۆکیشی لەگەڵ بوو واتا هەولێر و دهۆکیش هاوتەریب لەگەڵ کەرکوک لەسەر سنیه ڕازاوەکە خرابووە پێش حاجی قاسم و سلێمانیش بە خەڵات لەگەڵی، وەلێ لە 20ـی ئۆکتۆبەردا پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی پێی گوتن باڵانسەکەتان بەشی ئەم سەوداو مامەڵەیە ناکات و سنیە ڕازاوەکەی سەراوژێر کردەوە و ئەگەر سووربوونی خاکفرۆشان نەبوایە لەسەر جێبەجێ کردنی مامەڵەکەیان بێگومان مامەڵەی فرۆشتنەکەی کەرکوکیش هەڵوەشایەوە حەشدو پاسداری ئێرانیش ڕەوانەی ئەم شوێنە ئەکرانەوە کە لێوەی هاتبوون .

    ئەوان بەهەمان خەیاڵی کەرکوک بەرەو هەولێر هەنگاوی یان بەڵام بێ ئاگابوون لەوەی کوڕانی نیشتمان ئەوانەی غیرەت و شەهامەتیان لێ دەباری لە پردێ چ گۆڕستانێکی بۆ سازکردوون تا تێیدا بیان نێژن، زانیان چۆن هاتن بەڵام نەیان زانی چۆن گەڕانەوە، لەم ڕۆژەدا کوڕانی نیشتمان لە پردێ بەهەمان ڕۆحیەتی داستانی کۆڕێ، داستانێکی تریان خستە سەر خەرمانی داستەکانی تریان و بەهێزترین و پێشکەوتووترین تانک و تۆپی سەردەمیان تێک شکاند، هەر لەوێش نا، بازاڕگە و زوممار و سحێلاو محمودیەشی بەدوا داهات، ئیتر ئەم ڕۆژە دوژمنانی تینوو بە خوێن و خاکی ئێمە زانیان خوێندنەوەکەیان هەڵەبووە، هێشتا زۆر ماون خاک دەخۆن لە برسا، بەڵام ئامادەنین خاک بفرۆشن و هیچ گەلەکۆمێ و گوشار و تانک و تۆپی سەردەم کار لە ئیرادەی پۆڵاین یان ناکات چونکە پەروەردەی قوتابخانەیەکن یەکەم وانەو دوا وانە تێیدا “خۆنەچەماندن و خۆنەچەماندنە”

  • سەرۆک بارزانی چۆن وەڵامی جیهانی دایەوە؟

    سەرۆک بارزانی چۆن وەڵامی جیهانی دایەوە؟

    سەرۆک بارزانی لە کتێبی بۆ مێژوو لە باسی داستانی پردێ نووسیوویەتی :

    لە ڕۆژی ١٧ی ئوکتۆبەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، دۆگڵاس سلێمان پەیامێکی بۆ ئێمە ناردبوو بەو دەقە کە “دنیا گۆڕاوە، ئیمڕۆ دوێنێ نییە، پێویستە بە خۆتاندا بچنەوە”.

    لە دوای داگیرکردنی کەرکووک و ناوچەکانی تر و ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاوڵاتی. تاوان و پێشێلکاریی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی حەشدەوە بەرانبەر خەڵک لە کەرکووک و دوز ئەنجام دران.

    لە کتێبەکەدا سەرۆک بارزانی باسی غروری سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و حەشد و ناپاکەکان دەکات و نووسیوویەتی : عەبادی و سەرکردەکانی حەشد تووشی غروورێکی وا ببون دۆخەکەیان بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی پەلاماری هەرێم بدەن و بە حیسابی خۆیان هەولێر و دهۆکیش بگرن و بە قسەی خۆیان سەرانی ڕیفراندۆم لەدار بدەن و خەڵکی ناپاکیش بکەنە دەمڕاست و نوێنەری کورد.

    سەرۆک مەسعود بارزانی لە درێژەی بابەتەکەدا باس لە ئیرادەی گەلی کوردستان و بەرگری هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و ئاماژەی بەوەداوە کەوا ئێمە لەگەڵ شەڕکردن نین بەڵام دەبووایە بەرگری لە ئیرادەی گەلەکەمان بکەین و فەرموویەتی :
    من لە بنەڕەتدا دژی شەڕکردن بووم، بەڵام کە کار بگاتە ئەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێنن. دەبوایە بەرگری لە ئیرادەی گەلەکەمان بکرێت. ئەوە بوو لە ڕۆژی ٢٠ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ هێزەکانی حەشد و عەبادی چانسی خۆیان تاقیکردەوە و ویستیان بەرەو هەولێر پێشڕەوی بکەن، کە ئێمە زانیمان ئەوان پیلانی لە ناوبردن و داگیرکردنی هەرێمیان لەسەر دایە، ئیدی بڕیاری مقاوەمەی سەرتاسەریمان دا و لە ڕۆژی ٢٠ی ئوکتۆبەر و لە پردێ، پێشمەرگە قارەمانێتی مەزنی تۆمارکرد و هێرشی حەشد و هێزەکانی عێراقی تێکشکاند، بۆ یەکەمین جاریش لە مێژوودا تانکی ئابرامزی ئەمریکایی کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەکارهێنرا، بە دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تێکشکێنرا.

    سەرۆک بارزانی ئاماژە بە سەرکەوتنە گەورەکە و وەڵامدانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات کە لە 17ـی ئۆکتۆبەر نامەیەکی بۆ سەرۆک ناردبوو و نووسیوویەتی:

    پاش ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، وەڵامی پەیامەکەی دۆگڵاس سلێمانی باڵیۆزی ئەمریکاییم ناردەوە و گوتم، کە بە جەنابی باڵیۆز بڵێن: ئەمڕۆ دوێنێ نییە و سبەینێش وەک ئەمڕۆ نابێ.

  • پێشمەرگە لە داستانی پردێ بەسەر حەشد و خیانەتکارانی 16ـی ئۆتۆبەر سەرکەوت

    پێشمەرگە لە داستانی پردێ بەسەر حەشد و خیانەتکارانی 16ـی ئۆتۆبەر سەرکەوت

    ساڵیادی تۆمارکردنی داستانی پردێ بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی

    بازمیدیا

    لە پردێ هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی مێژوویان تۆمارکرد چونکە بۆ یەکەمجار تانکی ئەبرامزیان تێکشکاند و کوردستانیان لە داگیرکاری و خۆبەدەستەوەدان پاراست و خۆیان نەچەماند.

    لە ڕۆژی 20ـی 10ـی 2017 و ڕێک چوار ڕۆژ دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە چاوساغی و ڕێنیشاندەری تاقمێکی خۆفرۆشی یەکێتی، ویستیان بەرەو هەولێر پێشڕەوی بکەن، پلانەکە لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە سەرچاوەی گرتبوو بۆ ئەوەی تەواوی کوردستان بەم دەردە ببەن و چۆن کەرکوکی دڵی کوردستانیان هەرزان فرۆش کرد ئاواش تەواوی کوردستان هەرزان فرۆش کرابوو ، بەڵام لە پردێ هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بوونەوە و دوای شەڕێکی قورس و سەخت، هێزەکانی داگیرکەر و تاقمە کانیان بە لوت شکاوی و ئەبرامزی تێکشکێنراو گەڕانەوە.

    لەم ڕۆژەدا بەهۆی خۆ نەچەماندنی هێزەکانی پارتی و بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی ئیرادەی گەلی کوردستان بەسەر هێزەکانی حەشد و سوپای عێراق سەرکەوت و نەیانتوانی بەردەوام بن لە پێشڕەوییەکانیان و کشانەوە .

    بۆیە خەڵکی کوردستان شانازی بەم ڕۆژەوە دەکەن چونکە لەم ڕۆژەدا هێزەکانی پێشمەرگە داستانێکی مەزنیان تۆمارکرد و بەسەر خیانەتکارانی 16ـی ئۆکتۆبەر سەرکەوت و مەبەستی گڵاوی داگیرکەرانیان لەگۆڕنا.

  • لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر باشووری کوردستان لە ٪٥١ی خاکەکەی لەدەستدا

    لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر باشووری کوردستان لە ٪٥١ی خاکەکەی لەدەستدا

    ١٦ی ئۆکتۆبەر خایەنەتێکی مێژوویی

     نووسینی:ئەسرین عاسی شوانی

     پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا تێ دەپەڕێت،لەم ڕۆژەدا چەند کاڵفام هەرزەی سیاسی ژێربەژێر ڕێکەوتنێکی نهێنیان لە گەڵ حەشدی شەعبی و گروپە دەسەڵاتدارەکانی شیعەی نزیک لە ئێران کردو بەوە لە نیوە زیاتر خاکی هەرێمی کوردستانیان لە دەست دا،عێراق گەڕانەوە ئەو ناوچە جێناکۆکانەی کە خوێنی هەزاران پێشمەرگەی لەسەر ڕژا،کەواتە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکە هەرگیزاو هەرگیز بیر ناکرێت و مێژووی کورد بۆ هەتا هەتایە دەخاتە ژێر پرسیارەوەو، بەرکەوتەکانی لە سەر دۆزی کورد حیساب دەکرێت و وەک خیانەتێکی مێژوویی چاوی لێ دەکرێت،چونکە بەر لە شانزەی ئۆکتۆبەر دەسەڵاتی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێم سەرجەم ئەوناوچانەی دەگرتەوە،کورد خۆی خاوەنی بڕیارو چارەنوسی خۆی بوو،بەڵام بە ئەنجام دانی ئەو خیانەتە باشوری کوردستان لە سەدا پەنجاو یەکی خاکەکەی لەدەست دا،ئەو ناوچانە دوبارە کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی،جارێکی تر تەعریب کردنی ناوچە جێناکۆکەکان دەستی پێ کردەوەو ڕەوی کوردان لەو ناوچانە دەستی پێ کردەوە،جارێکی تر دەست بە سەر زەوی و زاری جوتیارانی کورد کرایەوەو دەغڵ و دان و پاوانی جوتیاران سوتماک کرایەوە،جارێکی تر برا عەرەبە چاوڕەشەکانمان بەلێشاو بە نەفەسی سەردەمی بەعس ڕویان لەو ناوچانە کردەوەو،دەستیان بە داگیرکاری و تەعریب و داگیرکردنی زەوی و زارو گوندو ماڵی کورد کردەوە،کەواتە ئەوانەی بەهانە بۆ ئەو ڕووداوە دەهێننەوە و پێیان وایە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت نیە بۆ خۆیان مۆری خیانەتیان لە ناوچاوان هەڵکۆڵیوەو وەک کۆیلەکانی سەردەمانی پێشوو گەر ووڵات بەدەریش بکرێن خیانەتەکەیان ، نیشانەکەی ناوچەوانیان هەر دەرخەری ئەو ڕۆژە شۆمەیە کە بەسەرکوردو کوردستانیان هێنا.

  • ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی دوکان چی تێدابوو؟

    ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی دوکان چی تێدابوو؟

    ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ( 2022/10/15 – دوکان)

     

    ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی دوکان

    لە 15/10/2017 لە دوکان، بارەگای هاوینەهەواری سەرۆک مام جەلال کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی (یەکێتی ــ پارتی) ئەنجامدراو، دۆخی عێراق و ناوچەکەو کوردستان هەڵسەنگێندرا، سەرئەنجام:

    یەکەم ــ جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری ڕاپەراندنی ئەرکە هاوبەشەکانن لەم قوناغەدا.

    دووەم ــ کۆبوونەوە سووربونی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی تێکڕای کێشەکان، بەدیالوگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بونیاتنەر لە نێوان هەولێر ــ بەغداد رادەگەیەنێ.

    سێهەم ــ هێزە کوردستانییەکان ئێستاش هەر ئامادەن گفتوگۆیەکی بێ مەرج و کراوە و بونیاتنەر، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەغداد و هەولێر و پرنسیپە دەستوورییەکان، ئەنجام بدەن.

    چوارەم ــ کۆبوونەوە لە بەرژەوەندی هەموولایەکی دەزانێ لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق و کوردستان بەشداری دانوستاندنی نێوان هەرێم و بەغداد بکەن هەروەها لایەنە نێودەڵەتییەکانیش چاودێری پڕۆسەکە بکەن.

    پێنجەم ــ لەسەر کێشەی سەربازیی و ئاسایش لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان هەر شوێنێکی دیکە، هەموو چەشنە دەستتێوەردانێکی سەربازی، یان جووڵاندنی هێز و هەڕەشە و کوڕەشە، جگە لە مەترسییەکانی لەسەر پەیوەندی هەرێم و بەغداد، هەڕەشەشە لەسەر هەر جۆرە هەولێکی ڕاستگویانە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها راستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و رێسایە کە بڕیاریان لێ دراوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ یەکلایی کردنی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان، بەکار بهێندرێ. لە کۆتایشدا هەردوولا سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین کە لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا، پێناسەی پارێزەری ئازادیی جیهانیان وەرگرت و ئێستاش سەنگەری پێشەوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن.

    ئەم ناپاکییە لە ڕووی دەروونییەوە گورزێکی گەورەی لە پێشمەرگە دا، هەماهەنگی پەیوەندییە سەربازییەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ پچڕا. لە هەندێ شوێن پێشمەرگە بەبێ فەرمان پاشەکشەی کردبوو، ئێمە هەموومان باش دەزانین ناپاکی کردن لە بەرەکانی شەڕ دا چی بەسەر ڕۆحی شەڕکردنی جەنگاوەران دەهێنێ. پێشمەرگە کە ئەفسانەی داعشی شکاندبوو، ناچارکرا فرمێسکی شکست و نا ئومێدی بڕێژێت، هەموو هەوڵی من ئەوەبوو کە ئەم ناپاکییە گەورەیە وا نەکات لەگەڵ عێراقییەکاندا خوێنی زۆر بڕێژێت و یان پێشمەرگە دووچاری شەڕی نێوخۆیی ببێت.

    سەرۆک بارزانی
    کتێبی بۆ مێژوو

  • یەکێتی چۆن کەرکوکی ڕادەستی حەشد کرد؟

    یەکێتی چۆن کەرکوکی ڕادەستی حەشد کرد؟

    سەرۆك بارزانی لە کتێبی بۆ مێژوو باسی سەقەفەی نەهێنی یەکێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت:

    دوای سەرکەوتنی ڕیفراندۆم هەندێ باس لە گۆڕێ بوو کە بەشێکی یەکێتی سەرقاڵی جورێک لە سەودا (سەقەفە)ـــی نهێنین لەگەڵ حەشد بۆ بەدەستەوەدانی کەرکووک. لە 12ــی ئوکتۆبەری 2017 بەشێک لە هێزەکانیان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە باشووری کەرکووک کشاندەوە بەبیانوی ئەوەی دوای شەڕی داعش پێویست بەوە ناکات هێز لەو ناوچانە بمێنێت، هەر هەمان ڕۆژیش هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی لە میحوەری باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووک هەوڵی پێشڕەویان دابوو بەڵام لە لایەن هێزی پێشمەرگە بەرپەرچدرانەوە.

    لە ڕۆژی 13ــی 10ــی 2017 ــیش هێزەکانی پشتیوانی 2 بە فەرمانی بەرپرسێکی سەربازی یەکێتی پێگەی خۆیان لە گوندی ستراتیژی عەبادات چۆڵ کرد و ڕێگەی سەرەکی خورماتوو ــ کەرکووک کەوتە دەست حەشدی شەعبی و دابڕان لە نێوان ئەو پێشمەرگانەدا دروست بوو کە لە خورماتوو هەتا داقوق سەنگەریان گرتبوو. لە 12 و 13ــی ئوکتۆبەر هەتا 15ــی ئوکتۆبەر بە درێژایی بەرەکان لەو میحوەرەدا ناوچەکانی سەبعە نیسان و داقوق و دوزخورماتو و مریەم بەگ هەر هەمووی لە ڕێککەوتنێکی نهێنیدا ڕادەستی ئێرانییەکان و حەشدی شەعبی کرابوون.

    لە 15ــی ئوکتۆبەری 2017 لە ماڵی خوالێی خۆش بێ مام جەلال لە هاوینەهەواری دوکان بەشداریی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتیم کرد، لە کۆبوونەوەکەدا برادەرانی یەکێتی باسی پێشنیارێکیان کرد کە بۆ هەماهەنگی نێوان هەر سێ لا هێزێکی پێشمەرگە و هێزێکی ئەمریکی و هێزێکی عێراقی لە سەربازگەی k1 ــی کەرکووک جێگیر ببن و بۆ ئەوەی شەڕ لە کەرکووک دور بکەوێتەوە، لیوای پاسەوانی سەرۆک کۆماریش شاری کەرکووک بپارێزێ. زۆر روون بۆ کە ئەمە ڕاست نیە چونکە بابەتی هەماهەنگی شتێکی ئاسایی بۆ پێشتریش لە زۆر شوێن بنکەی هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمریکیەکان و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هەبوو. جگە لەوەش زۆر زەحمەت بوو کە ڕێگە بدەن لیوای پاسەوانی سەرۆک کۆمار بێتە کەرکووک.

    هەر لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەی دوکان دیار بوو کەشوهەوایەکی نا سرووشتی لای برادەرانی یەکێتی هەیە، دوای ئەوە نێچیرڤان بارزانی کە ئەو کات سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو، پرسیاری لێ کردن کە ئایا هیچ ڕێککەوتنێکتان کردووە؟ لە وەڵامدا چ ئەوانەی ڕێککەوتنیان کردبوو و ئەوانەشی ئاگایان لەڕێککەوتن نەبوو گوتیان ئاگامان لە ڕێککەوتن نیە، کەچی دواتر دەرکەوت هەندێ کەسی ناو یەکێتی ڕێککەوتنیان بەبێ ئاگاداری دامەزراوەکان و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و سەرکردایەتی کوردستان کردبوو. تەنانەت بەشێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش ئاگای لەم ڕێککەوتنە نەبوو کە بە هۆیەوە کەرکووک ڕادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێرانی و عێراقی کرا. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی دوکان بڕیار درا سەرۆک کۆمار دەستبەجێ بگەڕێتەوە بەغدا بۆ مەبەستی هەماهەنگی و گفتوگۆی بنیاتنەرانەی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆک کۆمار گەڕایەوە بەغدا بەڵام کەس ئامادە نەبوو لەگەڵیدا دابنیشێت.
    هەر لە هەمان ڕۆژی کۆبوونەوەکەی دوکان لە 15ــی ئوکتۆبەری 2017 لە کاتی کۆبوونەوەکەدا شا عەبدوڵڵای پاشای ئۆردۆن بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردم و گوتی تۆ و عەبادی وەرن میوانی من بن بۆ ئەوەی باسی گرفتەکان بکەین بگەنە لێکتێگەیشتنێک، ئەیاد عەللاویش ئاگاداری ئەم داواکارییەی شای ئۆردۆن بوو. پێم گوت من ئامادەم بێم بەڵام فڕۆکەخانەیان گرتووە، شا عەبدوڵڵا گوتی من خۆم فڕۆکەت بۆ دەنێرم. عەبادیش لە وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی شای ئۆردۆندا گوتبووی بە مەرجێک ئامادەی ئەو دانیشتنە دەبم کە پێشتر مەسعود بارزانی بێتە سەر تەلەفزیۆن و هەڵوەشاندنەوەی ڕێفراندۆم ڕابگەینێت. ئەو مەرجەی عەبادی بۆ کۆبوونەوە زۆر نابەجێ بوو و خۆشی چاک دەزانی کە کەس ئەو ماف و ئەو نوانایەی نیە کە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتی هەڵوەشێنێتەوە. بەڵام ئەو داوا نابەجێیەی نیشانەی لە خۆباییبوونی بوو و جۆری عەقلییەتی دەردەخست.

  • شیعەکان لە سەری بڵند چیان بە سەرۆک بارزانی گوت؟

    شیعەکان لە سەری بڵند چیان بە سەرۆک بارزانی گوت؟

     

    بڕیار لە کوردستان و ئەنجام لە بەغدا

    هیڤیدار ئەحمەد:

    زۆر بە کورتی، بەربژێری بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و بەربژێری یەکێتییەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق سەرنەکەوت، بەڵام چ لە پشت ئەم چیرۆکە بوو، بۆچی شیعەکان پشتیان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد؟

    هەوڵدەدەم بەشێک لە دیمەنی راستەقینەی یارییەکە بۆ خوێنەرانی ئەم گوتارە بخەمەڕوو، تاوەکو دیاربێت کە چۆن جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان یاریەکەیان گۆڕی، شیعەکان لە سەری بڵند چیان بە سەرۆک بارزانی گوت؟

    لە سیاسەتکردندا (رەسید) گرنگە.

    دەبێ کاراکتەری سیاسی یەکەم جار خۆی رەسیدی هەبێت، رەسید بۆ پەیوەندییەکان گرنگە، رەسید بۆ بەرژەوەندی و، ئەزموون گرنگە. پێش هەموو شتێک دەبێ دەستی خۆت بخوێنییەوە و یاریەکە وەک کە هەیە بخوێنیەوە.

    ئەوەی ئەم جارە لە بەغدا روویدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دوای (یەکێتی) کە 16 ساڵ لەدەستیان بوو، بۆ هەموو یەکێتییەکانی ئیماندار بە سیاسەتی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی موفاجەئەبوو.

    پارتی پێیگوتن بەخەبەر وەرن

    پارتی زیاتر لە 15 جار لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی دانیشت. نزیکەی 10 جار لە رێگەی بەڕێز فوئاد حوسێن کۆبوونەوەی لەگەڵ هەبووە، کە ئەو دەستگرتنەوەی بە بەرهەم ساڵحەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، سوودی نییە، بەڵام چەند جارێک بە شاندی پارتی گوتبوو، تەحەدا دەکەم و بەربژێری من سەردەکەوێت، هەندێک جاریش نەرم بووە.

    بەڕێز بەرهەم ساڵحیش تاوەکو دوا ساتەکان بڕوای بەوە هەبوو، کە بۆ جاری دووەم سەردەکەوێت و دەبێتەوە سەرۆککۆماری عێراق!

    پارتییەکان زۆر بە دڵسۆزی بە سەرۆکی یەکێتییان گوت “بەرهەم ساڵح بۆ خۆی کار دەکات، بەخەبەر وەرن چونکە لەو یاریەدا لەگەڵ پارتی نایبەنەوە”. سەرۆکی یەکێتی ئەوەندە بێ منەت بوو، دەیگوت “من دۆڕان قبووڵ ناکەم”.

    لە هەڵبژاردنی 2018دا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، کاک بافڵ بە پارتی گوتبوو، بۆیە دەمانەوێ بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆککۆمار، چونکە هەرچی پێ بڵێین دەیکات و ناتوانێ بڵێ “نا”.

    پارتی دەستی خۆی ئاشکرا نەکرد

    بەڕێزێک لە پەرلەمانی عێراق باسی دانیشتنێکی تایبەت کرد لای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە بەرهەم ساڵح و سەرۆکی شاندی پارتی لەو دانیشتنەدا بەشداربوون. بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی گوتبوو، ئەمڕۆ لە ساڵی 2018 دەچێت. وایزانی دیسان لە یاریەکەدا سەردەکەوێتەوە.

    پارتی (ئەوانەی بەدروستی یاریەکەیان دەکرد) دەستی گفتۆگویەکانی خۆیان ئاشکرانەکرد بۆ میدیا و لە پشت پەردەوە بە هێزەوە کاری خۆیان دەکرد کە دەبێ ئەم جارە بەربژێری دڵخوازی خۆیان کە بەڕێز د. لەتیف رەشیدە سەربکەوێت و ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.

    یەکێتی و بەرهەم ساڵح، ئینجا سەرۆکی یەکێتیش قەناعەتییان وابوو دەبەنەوە. ئەندامی پەرلەمان هەبووە، هاتووەتە لای پارتی و پێیگوتوون، پارەمان وەرگرتووە، هەیە زۆر لەپارە زیاتری پێدراوە، بۆ ئەوەی دەنگ بۆ بەڕێز بەرهەم ساڵح بدەین، بەڵام ئێوە بڵێن دەنگ بە کێ بدەن وادەکەن. پارتیش بێگومان پێی نەگوتوون دەنگ بدەنە کاک بەرهەم.

    لەسەری بڵند بڕیاردرا

    شیعەکان پێش چەند رۆژێکی کەم لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە سەری بڵند بوون، لای جەنابی سەرۆک بارزانی، گوتیان هاتوون و داوای لێبووردن دەکەین و پێمان بڵێ چی بکەین، ئەوەی لەهەمووی گرنگتر، بڕیاری کۆتایی و یەکلاییکەرەوەی عێراق لای جەنابی سەرۆک بارزانی و لە سەری بڵند بوو و هەر لەوێ بڕیارەکە درا. هەر لەوێ نەخشە رێگەکە دانرا.

    ئێران لە هەموو بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لە عێراق رۆڵی کاریگەری هەیە و عێراق بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێڵی سوورەو بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت.

    ئێرانی بەغدا، قەیس خەزعەلی و هەندێ هێزی دیکەی چەکداری شیعە کە ئەندامیان هەیە لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەشێک لە سوننە وەک هێزی عەزم لەگەڵ بەربژێری یەکێتی بوون، بەڵام بڕیار بەدەستە شیعەکانی عێراق لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە بەڕێز مالیکی و هادی عامری و سوننەی هاوپەیمانی پارتی و… (ئەوانیدیکە جارێ باسی ناکەین) لەگەڵ بەربژێری دڵخوازی پارتی بوون کە بەڕێز لەتیف رەشید بوو، سەریش کەوت.

  • سەرۆک بارزانی مەرجەعی بریارە لە عێراق نەک تەنھا کوردستان

    سەرۆک بارزانی مەرجەعی بریارە لە عێراق نەک تەنھا کوردستان

    هۆشمەند نەجمەدین :

    سەرۆک بارزانی مەرجەعی بریارە لە عێراق نەک تەنھا کوردستان

    ماوەی زیاتر لە سالێکە کێشمە کێشی زۆر کرا تا رادەی دەستشکانەوە ھەرەشەکردن و موشەکباران کردن و خۆپیشاندان و تا پەککخستنی پەرلەمان و ئیفلیج کردنی دام و دەزگاکانی حکومەتی عێراق و سەدان پیلانگێری بە دەستی ناوخۆی و ھەرێمی و نێودەولەتی ئەنجامەکەی ھەرچی بێت نەتواندرا ئیرادە بشکێندرێت و ھێزی خۆسەپێن سەرکەوتوو بێت..!

    مێنتالەتی عێراق وایە کە دەبێت زۆر بە ھەستیاری مامەلە لەگەل بارودۆخەکان بکەی وەک نەشتەرگەریکردن بۆ مێشک وایە کە بە رادەیەک دەبێت وردبین بیت کە ھەموو بارودۆخەکان بخوێنیەوە و بتوانی لە ھەر پێشھاتێک مامەلە بکەی ئەگەرنا تووشی نشوستی گەورە دەبیت

    ئەوەی لە سەرەتای ھەلبژاردن تا ھەلبژاردنی سەرۆک کۆمار لێزانانە و حەکیمانە مامەلەی کرد لەناو کوردا سەرۆک بارزانی بوو کە بە رۆل و پێگەی کاریگەری بەسەر ھەر پرۆسەیەکدا سەرکەوتوو بوو وە بووە ھەوێنی یەکگرتن و رێکخستنی ناو مالی سونە

    بینیمان سونەکان بەھۆی ھاوپەیمانیان لەگەل سەرۆک بارزانی بوونە خاوەنی ھێزێکی گەورە ھەر زوو بەرھەمی ھاوپەیمانیەکەیان دووریەوە کە بالاترین پۆستی سونەکان بێ کێشە یەکلا کراوە،ھەر بۆیەش تا یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەتەنیشت بارزانی مانەوە دەمێنەوە..!

    لەناو کوردا ھەولی خۆسەپێنی و فەرزکردن لەلای یەکێتی دروست بوو بە پشتیوانی ھەندێک لایەنی شیعی پێیان وابوو دەتوانن لە دەرەوەی ئیرادەی کوردی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرن لە کاتێکدا سەرۆک بارزانی لەپێناو یەککریزی و یەک ھەلوێستی کورد کاندیدی پارتی کشاندەوە بەلام ئەوان ھەر بەو نەفەسە بەردەوام بوون ،دوێنێ شکستەکێکیان خوارد مەگەر بەس خۆیان بزانن چ شسکتێکە بە رادەیەک پاش شکستەکە بێ شەرمانە بۆ شاردنەوەی کاندیدە دەرچووەکەیان کرد بە کاندیدی خۆیان و لە کونی خۆیان ھەلگەرانەوە ئەوە گەورەترین شکست بوو رووبەروویان بۆوە دەبێت دەرسێک وەربگرن کە سەپادنی ئیرادە بەسەر بارزانی بۆ کەس نەکراوە و ناکرێ..!

    ھەر کەس ھاوپەیمانی بێت پشت بەر عەرز ناکەوێت و ھەمیشە سەرکەوتن بە بالای دەبێت و ھەر کەس پێچەوانەکەی بکات وەک بەرھەم سالح جگە لە دۆران ھیچی تر دەسکەوتی نابێت..!